Blog

سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە کۆنسوڵی فەخری سریلانکا لە هەولێر دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی د.ئەحمەد جەلال کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا لە هەولێر کرد.

 

لە سەرەتای دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر  و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.بەهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و سەرمەند حەمید نەسرەدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بەخێرهاتنی کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا لە هەولێر و یاوەرانی کرد کە پێکهاتبوو لە ئایسانگا کاروسینگا بەڕێوەبەری کارگێری کۆنسوڵخانە و هاگوب سیروب بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و کورتەیەکی لەبارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ خستنەڕوو.

لای خۆیانەوە کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد بۆ پێشوازیی و رەخساندنی ئەم دیدارە، هاوکات باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد کە دروستکردنی هەماهەنگی بوو بە تایبەتی لە بواری کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەو بەشانەی کە لە زانکۆماندا هەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە راهێنانی قوتابیانی بەشەکانی کەشتوگوزار کرا تاوەکو قوتابیان لەدوای دەرچوونیان لەم بەشانە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کاری خۆیان، بۆ ئەمەش بڕیاردرا کە هەنگاوەکانی کردەیی بۆ کردنەوەی ئەم سەنتەرە بگیرێتەبەر.

 

 

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی ئازادی ئێران واژۆ کرا

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ئازادی ئێران کرد کە پێکهاتبوو  لە د.محەمەد رەزا وەلیلو سەرۆکی زانکۆی ئازادی ورمێ و د.کەیوان شافیعی سەرۆکی زانکۆی ئازادی سنە و کوردستان و د.ئارش رەنجبەران سەرۆکی زانکۆی ئازادی تەبرێز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی زانکۆکە.

لە سەرەتای دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.تیران جەمیل پیرۆ راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.بەهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و سەرمەند حەمید نەسرەدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی لەبارەی مێژووی دروستبوونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پێکهاتەکەی و کار و ستراتیژییەتی زانکۆی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

لای خۆیانەوە شاندی زانکۆی ئازادی ئێران سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد بۆ پێشوازیی و رەخساندنی ئەم دیدارە، هاوکات بەجیا هەریەکێکیان کورتەیەکیان لەبارەی زانکۆکانیان خستەڕوو.

هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی ئازادی ئێران کرا بەتایبەتی لەبواری زانستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر  لەوانەش ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی هاوبەش و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی هاوبەش لە گۆڤارەکانی یەکتر لەگەڵ تاوتوێکردنی چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندار بە زانکۆکان.

هاوکات شاندی میوان داوەتنامەیەکی فەرمی زانکۆیان ئاراستەی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد تاوەکو سەردانی زانکۆی ئازادی ئێران بکات و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەکەی قبوڵکرد و رایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی زانکۆکە دەکات.

لە کۆتاییدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی ئازادی ئێران واژۆکرا.

 

سەردانی هۆبەکانی ڕاگرایەتی کۆلێژ

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢ی٣ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەرێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن ، سەردانی هۆبەکانی ڕاگرایەتی کۆلێژیان کرد بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵەوە …
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ، وێڕای پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە ، هیوای سەلامەتی و لەشساغی لەکارکردن و تەمەن درێژی بۆ هەریەک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی ڕاگرایەتی خواست…

سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢ی٣ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر چوار بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کردوو لەگەڵ سەرۆک بەشە بەڕێزەکان ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بۆچوون و بارودۆخی قوتابیان لەبارەی تاقیکردنەوەی میدتێرمی سمستەرەکانی (٤و٦و٨)ی بەهارە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥…
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆک بەشەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زانستی و پێداویستییەکانیانی بۆ دووپاتکردنەوە…..