Blog

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری چوارەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردنی ECET2024کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردن کرد کە ناسراوە بە ECET2024 بە سمینارێک لە ژێر ناونیشانی (“ ستراتیژییەسەرەکییەکان لە بنیادنانی پۆلە دادپەروەر و گشتگیرەکان”)، بۆ ژمارەک لە ئەکادیمیست و مامۆستایان و پەروەردەکان پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو تیشکخرایە سەر فرەچەشنی ناوپۆل و ئەو هۆکارانەی کەدەبێتە هۆی فرەچەشنی و گشتگیری، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگوسۆر کە سمینارێکی تێدا پێشکەشکرد باسی لە چۆنیەتی لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکارانە کرد کە دەبنە هۆی فێربونێکی باشتر بۆ هەموو چین و توێژەک .

هەروەها، لە بەشی دووەمی سمینارەکە دکتۆر (طالب محمدشریف عمر)، راگری پەیمانگەی تەکنیکی میرگەسۆر تیشکی خستەسەر دروستکردنی پۆلێکی دادپەروەرانە چۆنیەتی جێ بەجێکردنی ئەو ستراتیجانەی کە مامۆستا پێویستە لە پلان و کورس بوک و وانەکانی جێبەجێبکات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی فێرکردن بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی لە بارودۆخی جیاوازدان و لە پۆلێکدا کۆکراونەتەوە دەرفەرت برەخسێنرێت بۆ فێربوون.

شایانی باسە، قوتابخانەکانی Stirling بە هاوکاری زانکۆی کامبریج و ژمارەیەک لە زانکۆکان، لە نێوانیان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوکاری دەکرێن بۆ رەخساندنی ئەم جۆرە کۆنفرانسە کە بتوانن ژینگەیەکی ئەکادیمی برەخسێنن بۆ فێربون و داهێنان کردن لە بوارە جیاجیاکان.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردن ICET دەکات

لەژێر ناونیشانی “پۆلی جیهانی: لە ئامێزگرتنی داهێنان و ئاڵنگارییەکان”٫ چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن ICET 2024 کە لەلایەن “قوتابخانەکانی ستیرلینگ Stirling Schools – “و “زاکۆی کامبریج ” Cambridge University Press & Assessment – بەڕێوەچوو.


لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.عەبدوڵا عومەر یاسین بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ئامادەی کردنەوەی بوون.
 
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا، لە دوو پریزێنتەیشنی جیاوازدا دوو مامۆستای زانکۆمان وەک قسەکەر بەشداربوون لەم کۆنفرانسەدا، ئەوانیش د.تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە ناونیشانی ”ستراتیژییە سەرەکییەکان لە بنیاتنانی پۆلە دادپەروە و گشتگیرەکان ” وە پ.د.بەهات حەسیب قەرەداخی مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە ناونیشانی “پرۆسێسی بونیادنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و ژیاندۆست ” بەشداربوون.
 
 
ئامانج لە کۆنفرانسەکە بەشداریکردن بوو لە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانە و خوێندنگەکان و برەودان بە ئاستی لێهاتوویی و شارەزایی مامۆستا لە کوردستان و عێراق. هەروەها کۆکردنەوەی مامۆستایانی ڕاهێنەر و شارەزایانی پەروەردەیی و سەرکردە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

 

شایەنی باسکردنە دوای واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆمان و قوتابخانەکانی ستیرلینگ، زانکۆمان وەک پشتگیریکارێک بۆ قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە کۆنفرانسەکانی داهاتوش بەردەوام دەبێت.

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ تابلۆیەک بۆ هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان نەخشێندرا

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر, ئاندرۆ بیزلی کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر, هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر, پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێڕ، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، به‌ بۆنه‌ی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، له‌ به‌رده‌م کەمپی یەکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی سه‌ر دیواریان نه‌خشاند،كه‌ بە شێوەیەکی سەمبولی گوزارشتی لە داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان و ئاماژەکردن بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە دەکات.

سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا باسی لە بایەخی زانکۆ بە پێگە و ڕۆڵی ئافرەت لەنێو کایە ئەکادیمی و کارگێرییەکان کرد و بە گرنگییەوە باسی لە هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان وەک بەشێک لە کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی و دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە گرنگ وەسف کرد و رایگەیاند “وەک زانکۆ لە رێگەی پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتەوە کار بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی لە زیان و مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کەمکرنەوەی توندوتیژی خێزانی دەکەین”.

جێی باسە 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی توندوتیژی دژی ئافرەتان دادەنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش بەمبۆنەیەوە لە ماوەی 16 رۆژدا چالاکی تایبەت بەم پرسە بەڕێوەدەچێت.

دروستکردنی تابلۆی دژبە توندوتژی دژی ئافرەتان لە به‌رده‌م کەمپی یەکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر چاڵاكییه‌ له‌لایه‌ن کۆنسوڵگەری گشتی بەیتانیا له‌ هه‌ولێر رێكخرابوو و وێنەکە گوزارشتە لە مافی ئافرەتان، و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان.

 

زانکۆی پۆلیتەکنکی هەولێر وۆرك شۆپێك بۆ پێداچوونەوە لە پڕۆگرامی خویندنی بەشی تەکنیکی میدیا ڕێکدەخات

ئەمڕۆ سێ شەممە 26 تشرینی دووەمی 2024 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د.بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د.محسین شەریف سالح ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگيڕی هەولێر و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان وۆرك شۆپێك بۆ پێداچونەوە بە پڕۆگرامی خوێندنی بەشی میدیا لە هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەڕێوەچوو.


سەرەتای ۆورك شۆپەکە پ.ی.د.دلێر ئەحمەد سەرۆك بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕ هەولێر وەک ڕێکخەری وۆرکشۆپەکە بە کورتی تیشکی خستە سەر دانیشت و کۆبونەوەکانی ڕابردووی هەر سێ زانکۆ بۆ گەیشتن بە ئەنجامدانی ئەم وۆرك شۆپە.


دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوای بەخێرهێنانی سەرۆك بەش و مامۆستایانی میدیای هەر سێ زانکۆ، دەست خۆشی لێکردن بۆ ئەنجامدان و بەشداریکردنیان لەم وۆرك شۆپە و بە گرنگ ناوی برد،
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوە کرد ئێمە وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەتەنیا لە پسپۆری میدیا نا بەڵکو لە بابەتەکانی تریش ئەم جۆرە وۆرك شۆپانەمان ئەنجامداوە و پێداچونەوەمان لە پڕۆگرامی خوێندنی هەندێك لە بەشە زانستیەکانیش کردوە و هەندیك بەشی زانستیمان داخستوە و هەندێك بەشی زانستی تازەشمان کردۆتەوە، بیرمان لەوەش کردۆتەوە بە گوێرەی پێویستی جوگرافیای شوینەکە بەشی تازەی لێبکەینەوە.
پاشان سەرۆکی زانکۆ وتی: هەر لەدەرەنجامی ئەم کارانەشماندا ئەمساڵ توانیمان پێداچونەوە بە 11 بەشی زانستی بکەین لە کردنەوەی بەشی تازە و گۆڕینی پڕۆگرامیشەوە، ئەمساڵ ئێمە وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زۆرترین ڕێژەی قوتابیمان لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان وەرگرتوە کە ژمارەیان 8هەزار و 500 قوتابیە.


دواتر سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر ئەوەی ئیتر کاتی ئەوە هاتووە زانکۆکان کادیری بە توانا و پیشەگەر بە کۆمەڵگا بناسێنن و تاکو بتوانێ خۆی هەلی کار بۆ خۆی بڕەخسێنێ نەك بارگرانیەکی زۆر لەسەر حکومەت دروست بکەین.

لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەچونی ۆورك شۆپەکە خواست و داوای لێکردن لەسەر وڵامی بازاڕی کار داڕشتنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی بەشی میدیا بکەن، بەتایبەتی بۆ دەزگا میدیایەکان چ جۆرە پڕۆگرامێکی هەنوکەیی پێویستە بۆ ئەوەی ئەو کادیرە لەو شوێنانە خۆی تێدا ببینێتەوە کاری لەسەر بکرێت.