Blog

سیمپۆسیۆمێک دەربارەی (دیدگای دەرمانسازی و داهاتوو بۆ ساڵی ٢٠٥٠) بەڕێوەچوو

بۆ یەکەم جار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمپۆسیۆمیک ڕێکخرا دەربارەی دیدگای دەرمانسازی و داهاتوو بۆ ساڵی ٢٠٥٠.

ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز(پرۆفیسۆر د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) و بە سەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) میوانانی قەدرگران بەڕێزان هەردوو جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر کامران سەلاح باجگر و مەعروف عزیزخان هەرکی، و سەرۆکی بەشەکانی پەیمانگە و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر.

قسەکەری سەرکی ئەم سیمپۆزیۆمە بریتیبوون هەریەک لە بەڕێزان (د.ئازاد ابراهیم نەجار بەڕێوەبەری( KII) Kurdistan Innovation Institute و د.طارق ويسی صادق یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و د. سەردار قادر عمر سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
-سیمپۆسیۆمەکە ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆنفراسەکانی زانکۆی پۆلیتەنیکی هەولێر بەڕێوەچوو تیایدا بەڕێزان د.ئازاد و د سەردار و د طارق بابەتێکیان سەربارەت بە دیدگای داهاتووی دەرمانسازی بۆ ساڵی ٢٠٥٠ پێشکەش کرد .

  • لە کۆتایدا ئامادەبووان بەشداربوون لە چالاکی هەڵگرتنی کەپسولی کات کە بریتی بوو لە نووسینی پێشبینیەکان و هەڵگرتنیان لە فۆڕمی تایبەت بۆ ساڵی ٢٠٥٠.

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد ئەنجامدرا

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زابکۆمان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاند، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدان بەناوی خۆی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربووی وۆکشۆپەکە کرد بۆ بەشدارییکردنیان و هیوای خواست ئەو بابەتانەی کە لە میانی وۆرکشۆپەکەدا پێشکەش دەکرێن ببێتە مایەی سوود و رەزامەندی هەمووان.

دواتر هەریەک لە پ.د.ئەحمەد محەمەد ئەدهەم، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدان، پ.ی.د.هێمن کاکەخان عولا مامۆستای زانکۆ و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ش م.نازم حەسەن عەزیز مامۆستای زانکۆ بە بابەتی جیاجیادا باسیان لە تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بڕوانامە بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە بابەتیان پێشکەش کرد.

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر یادی ئەنفال کرایەوە

رۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی  و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا یادی ئەنفالی دژبە گەلی کوردی کردەوە.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال دەستی پێکرد و پاشان هەریەک لە سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر گوتاریان پێشکەش کرد.

 دواتر چەندین وێنە و ڤیدیۆی دۆکیومێنتاری لەسەر ئەنفال نیشان دران و دواتر پانێڵێک لە لایەن مامۆستا سعد بەکر و مامۆستا رحمت اللە پێشکەش کرا.

لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە رێکخەرانی پانێلەکە.

 

 

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەری زمان بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، سەردانی سەنتەری زمانی کرد و لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و پ.ی.د.سامان دزەیی بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و ستافی سەنتەرەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی پرسیی و گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا، پاڵپشت بە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕۆسەی خۆتۆماکردن لە سەنتەری زمانی زانکۆمان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و لە ئەمڕۆشەوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی بەشداربووان دەستی پێکرد و لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە، بەپێی ئاستی بەشداربووان خولەکان لە سەنتەری زمانی زانکۆمان دەست پێدەکات و لە دوای تەواوبوونی خول بەشداربووی سەرکەوتوو بڕوانامەی پێدەبەخشرێت.