ڕۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە سیستەمی پزیشکی و پزیشکی مۆدێرن) لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ ئەنجامدا.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا، د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی (10) پارتی دیموکراتی کوردستان و د.شێروان شریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د.ڕەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان بە نوێنەرایەتی سەڕۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و د.کامەران مەلا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران و قوتابییان و مامۆستایان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سنووری ئیدارەی سۆران ئامادەبوون.
سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو،
لە پانێڵی یەکەمدا، لەلایەن پانێڵستەکان بە وورد تیشک خرایە سەر گرینگی و ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە دیاریکردنی نەخۆشی و پشکنینی تەواوی پێکهاتەکانی لەشی مڕۆڤ بەتایبەتی لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا.
هەروەها لە پانێڵی دووەمدا باس لە چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) و ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە چارەسەرکردنی نەخۆش و سوود وەرگرتن لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەلایەن مامۆستایان و توێژەران و زانست خوازان کرا.
لە کۆتاییدا لەلایەن بەشێک لە ئامادەبووانەوە، سوپاس و پێزانینی بەخشرایە پانێڵیستەکان.