Blog

سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی هاوڕێ و هاوكاره‌ مه‌سیحیه‌كانی كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٢٥- دیسێمبه‌ر له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا ده‌كرێته‌وه‌، مه‌سیحیه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ گشت نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه‌ جیاوازه‌كان ئه‌م یاده‌ی لێ به‌رز راده‌گیردرێت.

 ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ردانی هاوڕێ و هاوكاره‌ مه‌سیحیه‌كانی كرد بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ جه‌ژنی كریسمس و سه‌ریساڵی نوێ ٢٠١٩

برا مه‌سیحیه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاون له‌ پێكهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك زانكۆیه‌كی حكومی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، شانازی به‌م ئارامی و كلتوری پێكه‌وه‌ ژیانه‌ ده‌كات، گشت بۆنه‌ كلتوری و ئاینه‌كان به‌رز راده‌گرێت. 

سیمنارێک لەژێر ناوی بەرەو خولی پێداگۆجی مودێرن لە کوردستان لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەش دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی  24/12/2018 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و سەرجەم بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ژێر ناوی )بەرەو خولی پێداگۆجی مودێرن لە کوردستان( سیمنارێک لەلایەن بەرێزان پ.ی.د.خلیل حسن و د.ئاراس قادر خۆشناو پێشکەش کرا.

لە سەرەتای سیمنارەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە ڕاگەیاند.

ئامانجی سەرەکی سیمنارەکە باسکردنی چۆنیەتی سوود وەرگرتن بوو لە سیستەمی خوێندنی وڵاتی فینلاند و هەروەها پێشنیاریش کراوە لەلایەن گرووپی مامۆستایان زانکۆکانی کوردستان کە نێرداوبون بۆ ولاتی ناوبراو لەسەر ئەرکی وەزارەتی خۆیندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەکو بەشێک لە پرۆژەی نیشتمانی وەزارەت بۆ پەرپێدانی خوێندنی باڵا لە کوردستان.

سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی کۆلێژی تەکنيكی ئەندازیاری هەولێر دەکات

لە درێژەی سەردانی کردنی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی بۆ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 19/12/2018 به‌ یاوه‌ری راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر پ.ی.م اومید ارشد حوێزی ، كه‌مپی کۆلێژی ته‌كنیکی ئەندازیاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن راگری کۆلێژ د. میرین حسن فهمی و یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا.
ئامانج له‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونە له‌ كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ

پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر .. کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێ هات

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 19/12/2018 بە ئامادە بوونی یاریدەدەری راگر و مامۆستایان و قوتابیان یاری کۆتایی خولێکی تۆپی پێی بچووک کراوە لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر ئەنجام درا لە نێوان قوتابیانی بەشی تەكنەلوجیای نەوت و قوتابیانی بەشی رێگاوبان کە بە سەرکەوتنی بەشی تەکنەلۆژیای نەوت کۆتایی هات و پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا ، لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر یاریزاناندا دابەش کرا .