Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆک و ستافی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی د.هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە م.بەهزاد حلمی حسین، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و سرمند حمید نصرالدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی و ستافی کۆمەڵەکە ئامادەی بوون، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا خۆشحاڵی دەربڕی بە دیداری لەگەڵ سەرۆک و ستافی زانکۆ، هاوکات کورتەیەکی لەبارەی کۆمەڵەکە و ئامانجەکانی خستەڕوو.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخێرهاتنی کردن و کورتەیەکی لەسەر زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و دیدگا و بەرنامەی زانکۆ کرد ئەو هەنگاوانەی کرد کە بە ئاراستەی بەرەپێشبردنی زانکۆ و گونجاندنی پڕۆگرامانی خوێندن لەگەڵ بازاڕی کاردا کرد.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بەتیابەتی کارکردن بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆمان و زانکۆکانی ئەڵمانیا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتری.

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ سیمپۆزیۆمی “RENEABLE ENERGY SYMPOSIOM 2025” لە کۆلێژی تەکنەلۆجی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، لە کۆلێـژی تەکنەلۆجی بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخـراوی (HASAR & GAO)  سیمپـۆزیـۆمـی “RENEABLE ENERGY SYMPOSIOM 2025” بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ ی کرد بۆ ئەمجادامی ئەم سیمپۆزیۆمە، ئاماژەی بەوەدا کاری زانکۆ تەنها پێشکەشکردنی زانست و ڕۆشنبیرکردنی قوتابیان نیە بەڵکو زانکۆ ئەرکێکی تریشی لەسەر شانە ئەویش دەبێت لە خزمەتی کۆمەڵگادابێت.

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە ستراتیژییەتی زانکۆ بە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە کرد و گوتی  “ئێمە وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدابووین ڕۆڵمان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانی کۆمەڵگا، و کاری زۆرمان کردووە”.

راشیگەیاند “خۆشبەختانە ئێمە وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان بەشێکی زانستیمان بە ناوی بەشی وزەی نوێبوەوە لە کۆلێژی تەکنۆلۆجی کردەوە و ئێستا قوتابیان بەردەوامن لە خوێندن ئومێدی ئەوەش دەخوازین کادیری بەتوانا ئامادە بکەین بۆ ئەوەی لەدوای پڕۆسەی خوێندن هەلی کاریان دەست بکەوێ و بتوانن کار لەسەر ژینگە و چارەسەریەکانی پیسبوونی ژینگە لە کوردستاندا بکەن”.

لای خۆیەوە ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی لە وتەیەکدا دنیابینی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بۆ بابەتی “وزەی نوێبووەوە” بەگرنگ وەسفکرد کە بەشێـوازێک بەردەوام جەختی لێدەکەنەوە بۆ ئەوەی هەموولایەکمان بایەخێکی تایبەت بە بابەتەکە بدەین.

دواتر چەند پانێڵ و سیمینارێکی تایبەت بە سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن ژمارەیەک قسەکەری ناوخۆیی و بیانی پێشکەشکران.

 

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە کۆنفرانسێکی زانستیدا دەکات

پ.ی.د.سەرسام خەلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی ھەولێر و ئەندامی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی وەک نوێنەری سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری پ.ی.د.رزگار عەبدال سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگە بەشدار بوون لە کۆنفرانسی کاریگەری رێساکانی کێبرکێی یاسایی لە دامەزراندنی بناغەکانی ئابووری و وەبەرھێنانی سەلامەت.

کۆنفرانسەکە کە بە ھاوبەشی زانکۆی نۆلج و کۆلێژی المامون ی زانکۆیی و سەنتەری الشرائع بۆ گەشەپێدانی کارامەیی و یاسایی کارگێڕی رێك خرابوو ،بە چاودێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجوومەنی کاروباری کێبرکێی و رێگەندان بە قورخکاری بوو کە لە زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوەی Vision Education جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی نێوانیان دەکەنەوە

شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی دامەزراوەی Vision Educationی کرد و لەلایەن زەینەب خەلیل جێگری بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی دامەزراوەکەوە پێشوازیی لێکرا.

لە سەرەتاى دیدارەکەدا، کە پ.ی.د.بۆتان مجید احمد یاڕیدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، پ.ی.د.عبدالله عمر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان و سرمند حمید نصرالدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی و ستافی دامەزراوەکە ئامادەی بوون، سەرۆکی دامەزراوەی Vision Education وێڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵی دەربڕین بە سەردانی شاندی زانکۆ، هاوکات کورتەیەکی لەبارەی دامەزراوەکە و ئامانجەکانی خستەڕوو.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی سەرۆک و ستافی دامەزراوەی Vision Education ی کرد بۆ پێشوازییکردنیان، کورتەیەکی لەسەر زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و دیدگا و بەرنامەی زانکۆ بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی و گونجاندنی پڕۆگرامانی خوێندن تیایدا لەگەڵ بازاڕی کار باسکرد.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە و لەمبارەیەوە هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکان بە ئامانجی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەش لە داهاتوودا.