Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.د.ازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت و قایمقامی قەزای خەبات و ژمارەیەک ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی خەبات لەژێر ناونیشانی (ژیانی راستەقینە تێکەڵی زانست و کولتوورە) بەڕێوەچوو.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فێستیڤاڵەکە کە بەرهەمی کاری زانستی قوتابیان بوو، سەرۆکی زانکۆ و بەشداربووان دەستخۆشیان لە رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە کرد.

پڕۆژەی ناساندنی زاناکانی بواری کارگێری کار لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری لە کەمپی دووی زانکۆمان کرایەوە

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە رێوڕەسمێکدا پڕۆژەی ناساندنی زاناکانی بواری کارگێری کار لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری لە کەمپی دووی زانکۆمان کرایەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د محسن شریف صالح ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئامادەیی بوون، پ.د ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا وێرایی دەست خۆشی بۆ قوتابیانی خاوەن پڕۆژە و سەرپەرشتیارەکەیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە پڕۆژەی ناساندنی زاناکانی بواری کارگێری کار لەلایەن قوتابیانی قۆناغی سێ یەمی بەشی کارگێری کار- ئێواران بەسەرپەرشتی پ.ی.د عامر عەبدوڵڵا و بە هەماهەنگی سەرۆك بەشی تەکنیکی کارکێری کرایەوە.

 

 

فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی لە کەمپی یەکی زانکۆمان بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکوومی وحزبی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و میوانان، فێستیڤاڵێک لە ژێر ناونیشانی (فێستیڤاڵی بەهارەی زانستی و کولتووری ) بەڕێوە چوو.

 لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر نمایش کران کە بوارەکانی زانستی، فۆلکلۆری، فەرهەنگی و دروستکردنی جۆرەها خواردن و شیرنەمەنی  لوخۆگربوو.

دواتر ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ ئامادەبووان گشت بەشەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەر کردەوەو سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی گەیاندە بەشداربووانی گشت چالاکییە جۆراو جۆرەکان، لەکۆتایی بە ئاوازو موزیک و گۆرانی کۆتایی بەم چالاکی هات بووە هۆی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و چێژ بەخش بۆ قوتابیان.

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە 5 ئایاری 2025 لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی د.طالب محمد شریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرو و پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ  بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە بواری ڕووەکە پزیشکییەکان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکە د. طالب محمدشەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وتارێکی پێشکەش کرد بە زمانی ئینگلیزی بە خێرهاتنی پسپۆڕان و شارەزایانی ئەم بوارە کرد، بەڕێزیان ئەم وۆرکشۆپەی بە گرنگ لە قەلەم دا بۆ پێشخستنی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان و زیاتر گرنگی پێدان و ئاشنابوونی زیاتر بەم بوارە، ڕاگری پەیمانگە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وۆرکشۆپە تەنها بۆ کۆکردنەوەی پسپۆڕان و شارەزایان و توێژەران نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لێکتر فێربن و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن و بۆچوونەکان بگۆڕنەوە وە زیاتر پێشخستن و داهێنان بکەن لەم بوارەدا.

ئەم وۆڕکشۆپە لە لایەن پڕۆفیسۆر د.سامی پێداوەر پسپۆر لە بواری پاراستنی ڕووەک و لایف ساینس مامۆستا لە زانکۆی بەیروت – لوبنان و مارک فانستینکیست شارەزای باڵا لە ڕاهێنانی TVET بەڕێوەچوو.

ئەمەش لە درێژەی چاڵاکیەکانی پڕۆژەی (أزدهارک) ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕووەکە پزیشکییەکان دەدات لە سەرتاسەری عێراق، ئەم پڕۆژەیە تەرخانی دارایی کراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپا و لە لایەن ڕێکخراوی ( CO-Water ) جێبەجێدەکرێت.