ئەمڕۆ سێ شەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێوڕەسمێکی شایستە بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
سەرۆکی زانکۆ لە ڕێوڕەسمەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە پیرۆزە و پاشان ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە.
پاشان لە رێورسمێکیتر هەر تایبەت بە رۆژی ئاڵای کوردستان پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین کەسایەتی حیزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان لە کەمپی یەکی زانکۆمان لە رێوڕيسمێکی شایستەدا بەشداریان لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان کرد.
لە دەستپێکدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هاتنی میوانان و بە ناوی خۆی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پیرۆزبای ئەم ڕۆژەی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان کرد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە یادکردنەوەی ئەو بۆنە پیرۆزە و گوتی: ئاڵا ڕەمزی ھەر وڵات و نەتەوەیەکە دەشێت زۆرێک لە وڵاتان ئەم ڕەمزەیان بە ئاسانی بەدەست ھێنابێت، بەڵام ئاڵای کوردستان کە ڕەمز و شۆناسی نەتەوەی کوردە بە قوربانیدان و بەخوێنی سەدان ھەزار ڕۆڵەی ئەم وڵاتە بەدەست ھاتووە و لە رابردوودا ھەموو ھەوڵێک دراوە کە ئەم ئاڵایە نەمێنێت و شتێک نەمێنێتەوە بەناوی ئاڵای کوردستان.
ئەگەر چی لە مێژوودا کورد خاوەنی ئاڵای تایبەت بە خۆی بووە، بەڵام لە دوای راگەیاندنی کۆماری کوردستان لەلایەن پێشەوا قازی محەمەد بۆ یهكهم جار ئاڵای كوردستان ههڵكرا، لە دوای کۆتاییهێنان بە کۆمار، پێشەوا قازی تاکە ئەمانەتی کۆمارەکەی ئاڵای کوردستان بوو کە رادەستی بارزانی نەمری کرد و ئەمیش ئەم ئاڵا پیرۆزەی پاراست. له دوای راپهرین و دامهزراندنی پهرلهمان و حكومهتی ههرێمی كوردستان به یاسای ژماره (14 ساڵی 1999 و یاسای ژماره 48 ی ساڵی 2009) به فهرمی رۆژی (17)ی كانونی یهكهمی ههموو سالێك وهك رۆژی ئاڵا ناسرا).
لە مێژوودا نەیارانی کورد لەگەڵ هەوڵەکانیان بۆ رێگەگرتنی نەتەوەی کورد بە مافە رەواکانی، هاوکات هەموو هەوڵێکیان داوە کە ئاڵای کوردستان شەکاوە نەبێت و کاریان بۆ سڕینەوەی کردووە.
خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی دۆزی رەوای کورد و قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم تێکۆشاون بۆ پاراستنی پیرۆزی ئاڵا و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان .
لە بەشێکیتری وتارەکەی دا سەرۆکی زانکۆ وتی: دیپلۆماسییەتی سەرکەوتوویی سەرکردایەتی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان وایکردووە ئەم ئاڵایەی کە ساڵانێک نەک هەڵکردنی بگرە بە وێنەیکیشی تاکی کوردی لەسەر سزا دەدرا، ئەمڕۆ جگە لە ناوخۆی کوردستان و عێراقدا، هاوکات لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و رێورهسمی پێشوازیهكاندا بەرز ببیندرێت.
سەرۆک بارزانی لەبارەی پیرۆزی ئاڵاوە دەفەرمووێت (من خۆم لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لە سابلاخ لەدایک بوومە، ھەموو دەقەیەکیش ئامادەم لەژێر سێبەری ئەو ئالایە و بۆ ئەو ئاڵایەش بمرم).
سەرۆکی زانکۆ لە کۆتایی وتارەکیدا وتی: زانکۆمان بەگرنگییەکی زۆرەوە بایەخ بە یادکردنەوەی یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەدات و یادکردنەوەی ئەم رۆژەش بەشێکە لەم بایەخدانە.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، ناوچەکە بە گۆڕانکاری گەورە تێدەپەڕێت، هیوادارین لە دارشتنەوەی نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەلی کورد بە مافە رەواکانی شاد ببێت و ئاڵای کوردستانیش لەگەڵ ئاڵای وڵاتانی دیکەی جیهان لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەرز بشەکێتەوە.دووبارە هەموولایەکتان بەخێربێن.
بەرز و پیرۆزبێت ئەم یادە پیرۆزە.
شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.
دواتر بە پێشکەشکردنی چەند پارچە هۆنراوەیەکی تایبەت بە ئاڵا و کوردستان لە لایەن قوتابییانەوە یادەکە رازاوەتر کرا و ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە.