ڕۆژی یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون بە سەرپەرشتی مامۆستایان (م. ئازاد حوسێن و م.ئەسعەد سەید عەزیز) لە وانەی پراکتیکی (Community health nursing) سەردانی بنکەی تەندروستی هەرێم یان لە سۆران کرد.
لە سەردانەکەدا قوتابییانمان ئاشناکران بە بەشەکانی بنکەی تەندروستی و گرنگی بنکە تەندروستییەکان لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان، بەتایبەت بەشەکانی کوتان و چاودێری دایکانی دووگیان و چاودێری گەشەی کۆرپەلە.
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ و سەرۆکایەتی بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون، سوپاسی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سۆران و بەڕێوبەری بنکە و کارمەندانی بنکەی تەندروستی هەرێم دەکەین کە هاوکاری قوتابییانمان بوون.


