ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2024 پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی-ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به‌ڕێووه‌چو، پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی، ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند:ئێمه بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران لێرانه‌ین، ئه‌ویش پێگه‌یاندن و دروستكردنی ده‌رچوویه‌كی وشیار و پڕ زانسته، بۆیه به ئه‌ركی ستافی كۆلێژی زانی، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردن و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و داهێنه‌رانه بۆ قوتابییان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌رمانبه‌ران، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ڕۆحی هاوكاری و ڕێزگرتن و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی، باوه‌ڕیشی وابوو، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركه‌كانیان به باشی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌وه ژینگه‌یه‌ك له كۆلێژ دێته ئارا كه ستافه‌كه‌ی وه‌كو ماڵی دووه‌می خۆی بڕوانێته دامه‌زراوه‌كه‌ی و به‌رهه‌مێكی باشتریش پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات.
پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامانجه‌كانی له گه‌یاندنی باشترین خزمه‌تگوزاری به قوتابییان بهێنێته دی، بیرۆكه‌ی فۆرمی زانیاری خسته ڕوو، كه له ڕێگه‌یه‌وه ستافی كۆلێژ، دید و تێڕوانیینه‌كانییان و جۆری ڕۆڵیان له قۆناغی داهاتووی كۆلێژ دیاریبكه‌ن، چونكه ڕاگری كۆلێژ باوه‌ڕی وابوو ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێده‌سپێردرێت له چوارچێوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی بێت، به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت.
فۆرمی ئاماژه پێكراو له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و ستافی كۆلێژ به شێوه‌ی ئۆنڵاین و ده‌ستی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا، كه له چه‌ند بڕگه‌ی جیاواز پێكهاتبوو، له یه‌كێك له خاڵه‌كاندا وێڕای ئاماژه كردن به ڕۆلی ئێستای فه‌رمانبه‌ر جه‌خت له داخوازی فه‌رمانبه‌ر بۆ بینینی ڕۆلی تر كرابووه‌وه، له هه‌مانكاتدا دا‌واشیان لێكرابوو ئامانجه‌كانییان له باره‌ی داخوازییه‌كانی له‌مه‌ڕ ئه‌ركی نوێی به نووسین تۆماربكه‌ن، تا له‌و ڕێگه‌یه باشترین و گونجاوترین كاره‌كته‌ر بۆ بینینی ڕۆله سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی كۆلێژ ده‌ستنیشان بكرێن و له چوارچێوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی فه‌رمانبه‌ریش بێت.
پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له هه‌ولێر، له ڕۆژی دووشه‌ممه 22/1/2024 به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك پ.د. ئدریس محه‌مه‌دتاهر هه‌ركی فه‌رمانی ده‌ستنیشانكردنی وه‌كو ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ڕاده‌ستكرا.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه 24/1/2024 له كۆمه‌ڵگای كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و له سۆران، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پ.د. ئدریس محه‌مه‌دتاهرهه‌ركی، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر- د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوە- د.عەبدولخالق نادر و سەرمەد حەمید سەدرەددین- بەڕێوەبەری كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆ، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ڕاده‌ستی پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی كرا.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/١٧ بەبۆنەی رۆژی ئاڵا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن و ماموستایان و قوتابیانی کۆلێژی تەكنیكی سۆران رێورەسمێكی سازكرد.
رێورەسمەكە ووتار و شیعر و شانۆگەری و سروودی نیشتمانی لەخۆی گرتبوو، كە تەواویان باسیان لە بەرز و پیرۆزی ئاڵای كوردستانیان دەكرد.
سەرەتای رێورەسمەكە دوای گوێگرتن لە سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب، یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز ( م.فتحی زێرۆ ) ووتارێكی پێشكەش كرد، پاشان ووتاری لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان لەلایەن بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەڕێز ( شۆرش میران مەلا ) خوێندرایەوە.
قوتابیان كە بەشدارییەكی كارای رێورەسمەكەبوون، بە چەندین پارچە شیعر و گۆرانی ڕێزی خۆیان بۆ ئاڵای كوردستان دەربڕی و بە پێشكەش كردنی شانۆگەری خۆشەویستی خۆیان گەیاندە لوتکە.لە چوارچیەوەی چالاکییەکان لە مەراسیمی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان لە ناو کۆمەلگەی کۆلێژ بەڕێوەچوو.
کردنەوەی پێشانگای شێوەکاری بەبۆنەی هەڵمەتی نیشتیمانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە کۆلێژێ تەکنیکی سۆران دوای کۆتایی هاتنی پانێل بە ئامادەبوونی میوانانی بەشداربوو کرایەوە کۆمەلێک ئافرەتی بەهرەمەند (سومیە گەردی – کاژین ئەرگۆشی – شەیدا سامی – خدیجه جهانگیر ) ١٧ تابلۆی شێوەکاریان نمایشکرد.
ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٣ لە ( هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوەی توند‌و تیژی دژ بە ئافرەتان ) ، کۆلێژەکەمان بە هەماهەنگی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵسا بە سازدانی پانێلێک لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژەکەمان بۆ هەریەکە لە بەڕێزان ( ئەحمەد محەمەد نوح – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ) و ( هودا سابیر زەنگەنە – ڕاهێنەری پەرەپێدانی مرۆیی ) و ( ئاری رەفیق – یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ ) ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ١٠ـی ( پ.د.ک) بەرێز (بەهرام عەریف یاسین) و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێز (م.پاکستان محەمەدئەمین یوسف ) و چەندین لایەنی حکومی و حزبی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لە دەستپێکی پانێڵ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( م.پاکستان محەمەدئەمین یوسف ) دوای بەخێرهاتنی میوانەکان وتارێکی پیشکەش کرد و پاشان بەڕێز (نازەنین عەزیز ) بەرپرسی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وتاری خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پاشان دەستکرا بە ئەنجامدانی پانێڵ و لە میانەی پانێڵەکەدا باس لە بارودۆخی ھەنوکەی ئافرەتانی کوردستان و رۆڵی پەروەردە لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، رۆڵی راگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان، رۆڵی ئایین و یاسادانەری کوردستان لە توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان کرا.