Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

قوتابییانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و کارگێری کار وانەی جینۆسایدیان لە بارزان خوێند

ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، بە هاوکاری و هەماهەنگی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و کارگێری کار – کۆلێژی تەکنیکی سۆران، گەشتێکی زانستی ـیان بۆ بارزان ئەنجامدا و له‌لایه‌ن بەرێز خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كران.

لەم گەشتە زانستییەدا، لەلایەن سەرپەرشتیارانی مۆنۆمێنت و بە ئامادەبوونی م. محەمەد مەحموود سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و سەدرەدین نەجمەدین بریاردەری بەشی کارگێری کار و عەبدولوەهاب یاسین مامۆستای بابەت، وانەی جینۆساید بەشێوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی بارزانییە جینۆسایدکراوەکان لە بارزان پێشکەشی قوتابییان کرا.

 

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، پانێڵێکی تایبەت بە ئاڵنگاریەکانی بەرگری دژی دژە زیندەییەکان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ بە بەشداری چەندین پسپۆڕ و شارەزای بواری تەندروستی بە ناونیشانی “ئاڵنگاریەکانی بەرگری دژی دژە زیندەییەکان لە هەرێمی کوردستان” پانێڵێک بەڕێوەچوو.

لە پانێڵەکەدا، مامۆستا زرار موحسین محەمەد عەلی، یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابییان بەشداربوون.

لە پانێڵەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پشکنین پێش وەرگرتنی دەرمانی دژە بەکتریا و وەرگرتنی دەرمان تەنها لەسەر ڕێنمایی دکتۆر. ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەرگری دژە زیندەییەکان بوو، کە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی تەندروستی لە جیهان.

پانێڵستەکان پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە ( د. کارزان محەمەد خالید، م. سەرکار سەردار عەزیز، م. ئەحمەد عەبدولرەزاق باپیر ) مامۆستا ڕاهین شەریف بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو.

ئەم پانێڵە بەشێک بوو لە هەوڵەکانی کۆلێژ بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و زانیاری لە بواری تەندروستی و پاراستنی تەندروستی گشتی لە هەرێمی کوردستان..

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران دیبەیتێک بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە 22ـی شوباتی 2025، لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە بەشداری هەر یەکە لە دیبەیتەران ( پ.د. شوکریە ڕەسوڵ ، پ.د. مەولود ئیبراهیم ، پ.د. هاوژین صلێوە ، پ.ی.م. فەرهاد عەزیز ) و بەڕێوەبەری دیبەیت د. پشتیوان ئەسعەد مامۆستای کۆلێژەکەمان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە ناونیشانی ( ڕۆڵی ئەدەبی فۆڵکلۆر لە پاراستنی زماندا ) دیبەیتێک بەڕێوەچوو.

لە دیبەیتەکەدا، پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژ ئامادەبوون.

لە میانەی دیبەتەکەدا دوای پێشکەشکردنی وتاری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دیبەیتەران تەئکیدیان لەسەر پاراستنی زمانی دایک کردەوە، بە مەبەستی بەرەپێش چوونی کلتور و ڕەسەنایەتی زمان و دەوڵەمەند کردنی لەڕێگەی گواستنەوە و گەیاندنی زانیاری و داب و نەریتەکان بە نەوەکانی داهاتوو.

دواتر مامۆستا فەرهاد عەزیز کە یەکێک بوو لە دیبەیتەران بە پشتبەستن بە توێژینەوە زانستییەکان، باسی ئەوەی کرد کە “کوردەکان سۆمەرین” و چەند بەڵگەیەکی لە زمانی سۆمەری خستەڕوو کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە.

هەروەها، پ.د. شوکریە ڕەسوڵ ئاماژەی بە ڕۆڵی و گرنگی ئەدەبی سەرزاریدا لە پاراستنی نەتەوە و زماندا و ئەزموونی ولاتان و گەلانی لەم بوارەدا خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی دیبەیتەکەدا پ.د. مەولود ئیبراهیم حەسەن، باسی لە بایەخی ئەفسانە و کوردستان وەک لانکەی مرۆڤایەتی و شارستانیەت کرد، بەڵگەی زانستیانەی بۆ هێنایەوە.

لە هەمان کاتدا، پ.د. هاوژین صلێوە، توێژینەوەیەکی خۆی لەبارەی ئاوێتە بوونی زمانی کوردی و سریانی پێشکەشکرد، بەناونیشانی (بەراوردی پەند و ئیدیۆمی سریانی و کوردی) تێدا کۆمەڵێک دەقی بە زمانی سریانی و کوردی خستەڕوو و بەراوردی کردن.

لەکۆتایی دیبەیتەکەدا سوپاسنامەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لەلایەن جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاگری کۆلێژەکەمان پێشکەشی دیبەیتەران کرا.

 

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 3ـی شوباتی 2025، لەسەردانێکی مەیدانیدا ، پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە یاوەریی م.زرار موحسین محەمەد عەلی یاریدەدەری ڕاگر و ستافی بەشەناوخۆییەکان، بە مەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانی قوتابییان و پێدانی ڕێنماییەکانی کۆلێژ، سەرجەم بەشەناخۆییەکانی قوتابییانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکەدا ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابییان کرد سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی چاکسازییەکان لە بەشەناوخۆییەکاندا کە ماوەیەکە دەستی پێکراوە لە دابینکردنی کەل و پەلی پێویست و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانیان.

ڕاگری کۆلێژ بەڵێنی بە قوتابییاندا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ قوتابییان، و ڕایگەیاند کەلایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆلێژی ڕاسپاردووە بەزوویی بەدەم داخوازییەکانەوە بێن و لەکەمترین کاتدا کێشە و گرفتەکان چارەسەربکەن.

لەبەرامبەردا قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژ سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەی ڕاگری کۆلێژ کرد بۆ بەدەمەوە هاتنی داواکارییەکان و پەرۆشیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابییان.