Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

ئەنجامی تانەی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

  • سەبارەت بە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر گشت ئەنجامەکان هاووتان و دۆخەكانیان گۆڕانكاریان بەسەردا نەهاتووە.
  • بۆ بینینی ئەنجامی تانەی کۆلێژی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کلیک لەم بەستەرە بکە.
  • بۆ بینینی ئەنجامی کۆتایی ووەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) دوای تانەگرتن کلیک لەم بەستەرە بکە.  

تێبینی:  کردنەوەی دکتۆرا/کارگێری کار تاوەکو ئێستا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی یەکلا نەکراوەتەوە. 

 

قوتابییەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆگرامێکی ئەمریکی بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات

قوتابییەکی بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە ناوی هیلین حازم عبد القادر دواى ئەوەى بەسەرکەوتوویى لە بەرنامەیەکى سەر بە باڵیۆزخانەی ووڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە شارى بەغدا وەرگیرابوو پڕۆگرامەکەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.

ئەم بەرنامەیە بۆ ماوەى 26 رۆژ لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەنجام درا کە تیایدا 85 قوتابى لە ووڵاتى عێراق بەشداربوو وە لە وانە 25 قوتابى لە هەرێمى کوردستان بەشداریان کردبوو کە یەکێکیان قوتابی زانکۆکەمان بوو.

لە ماوەی بەڕێوەچوونی پرۆگرامەکەدا قوتابییان بەشدارییان چەندین بەرنامەى جیاواز کرد کە لە لایەن زانکۆکانى ئەمریکا رێکخرابوو کە پێکاتبوون لە (سەرکردایەتى ، فراوانى بنیاتنان  لەلایەن گەنجان)، لە کۆتایی پرۆگرامەکەشدا بروانامە بە بەشداربووان بەخشرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی (جی.ئای.زی)ی ئەڵمانی و دامەزراوەی وێستگە دیدارێکی تایبەت بە ئافرەتان رێکدەخەن

رۆژی چوار شەممە 2ـی ئابی 2023، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی (G.I.Z)ی ئەڵمانی و دامەزراوەی وێستگە دیداریێکیان لە ژێر ناونیشانی (بەهێزکردنی پێگەی ئابووری ژنان لە کەرتی تایبەتدا) سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخست.

لە دیدارەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگرانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و مێرگەسۆر، نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی زانکۆمان ئامادەیبوون چەند وتارێک پێشکەش کرا.

سەرەتا د. نەجیب تۆما وتارێکی سەرۆکی زانکۆی خوێندەوە کە تیایدا وێڕای بەخێرهێنان سوپاسی ئامادەبووانی کرد و خۆشحاڵی زانکۆی دەربڕی بە هاوبەشی کردن و میوانداریکردنی دیدارەکە، و ئاماژەی بەوەدا کە ئافرەت لە کۆمەڵگای کوردی و لە مێژوویی سیاسیی و کۆمەڵایەتی کوردستاندا رۆڵ و پێگەی تایبەتی هەبووە و لە سەردەمی شۆڕشەکاندا وێڕای ئەرکی دایکایەتی و پەروەردەکردنی منداڵ، هاوکات بەشێوەی بەشداریی راستەوخۆ  و ناڕاستەوخۆ پشتیوانییان لە خەباتی پێشمەرگە و شۆڕشدا هەبوو.

هەر لە وتارەکەی سەرۆکی زانکۆدا هاتووە، “هاوتەریب لەگەڵ پلان و ستراتیژی حکومەت بۆ پاراستنی پێگەی ژن لەناو کۆمەڵگا بە گشتی و لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەتی، زانکۆمان بایەخی بەم بوارەش داوە و لەم چوارچێوەیەشدا بەشێک لە پۆستەکانی زانکۆمان لەلایەن ئافرەتەوە بەڕێوەدەبرێن و بۆ سەرکەوتنیشیان هەموو جۆرە پشتیوانییەکمان کردوون و لەداهاتووشدا بە هەمان تێڕوانینەوە بەردەوام دەبین”.

“لەگەڵ بەرەوپێشجوونەکانی کۆمەڵگا و رەخساندنی هەلیکار بۆ ژنان، زانکۆمان بەپلانێکی تۆکمە کاردەکات بۆ رەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچووانمان تا ئێستاش بە هەماهەنگیی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەخۆشحاڵییەوە بەشێک لە دەرچووانمان هەڵیکاریان بۆ رەخسێندراوە”.

دوای وتاری هەریەکە لە نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا و ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێڵەکە و تیادا رۆڵی ئافرەتان لە پەرەپێدانی ئابووری و بەشداریکردنیان لە سەرجەم کایەکانی ژیان گەنگەشەکرد، هەروەها باسیان لەو ئاڵنگارییانە کرد کە دێنە بەردەم کارکردنی ئافرەتان لە کاتی کارکردن و باسیان لە چارەسەرییەکان کرد، و چۆنیەتی بەرزترکردنەوەی توانای ئافرەتان بەمەبەستی کارکردن و ئابووری سەربەخۆ لە کەرتی گشتی و تایبەت و گۆڕینی ئەندێک یاسا و رێسا بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی ئافرەتاندا بێت.

پاشان دەرگای گفتوگۆ واڵاکرا بۆ ئامادەبووان بۆ ئەوەی پرسیار و راوسەرنج و پێشنیارەکانیان بخەنەڕوو و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و بەرهەمداریان ئەنجام دا و کۆتایی بە دیدارەکە هات.

 

قوتابیانى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بەسەرکەوتوویی مەشقی هاوینەیان لەسەلتەنەتى عومان ئەنجامدا

رۆژی دووشەمە 31ـی تەمموزی 2023، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی. د.نجیب توما بتو بەئامادەبوونی د.ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و د.سەرسام خلیل بەرێوەبەری تۆماری گشتی پێشوازییان لەقوتابیانی کۆلێژەکانى زانکۆمان کرد کەبەمەبەستی ئەنجامدانى مەشقی هاوینە سەردانى وڵاتی عومانیان کردبوو.

لەو چاوپێکەوتنیان لەسەرۆکایەتی زانکۆمان لەلایەن ئامادەبووان داوایان لێکرا کەباسێکی گەشتەکەیان بکەن، دواتر قوتابیەکان بەگرنگییەوە تیشکیان خستەسەر مەشقەکەیان و سودی زۆریان لەو سەردانە بینیوە. هەروەها قوتابییان ئاماژەیان یەوەکرد کە لەوێ سیمینارییان پێشکەش کردووە و تیایدا باسی سەرکردەکانی کورد و کولتوری هەرێمی کوردستانیان گەیاندوە بە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە، و گەشتەکەیان بە سەرکەوتوانە وەسفکرد و دڵخۆش بوون، هیوایان ئەم جۆرە گەستانە بەردەوامییان هەبێت لەساڵانی داهاتوو.