Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی بەڕێوبەری گشتی دەزگای ڕوانگە دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری زانستی، پ.د. کەیهان زرار غەفوور ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، سەردانی دەزگای روانگەی کرد و لە لایەن بەڕێز د. عەبدولسەلام مەدەنی بەرێوەبەری گشتی دەزگای پێشوازییان لێکرا.

ئەو سەردانە بەمەبەستی هەماهەنگی و بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و دەزگای ناوبراو بوو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگای وزەی خۆر، کەئەمەش دەکەوێتە ناو چوارچێوەی پڕۆژەی بەسەوزکردنی خوێندن و پەروەردە لە زانکۆدا.

لە گفتوگۆیەکی زانستیانەدا هەردوولا هیوایان خواست وەک کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی زیاتر هەماهەنگ بن بۆ هاوکاریکردن و زیاتر پێشکەوتنی کەرتی خوێندن و پەروەردە لەهەرێمی کوردستان.

سەرۆکی زانکۆ بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م. بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەسەرکردەوە.

لەو سەردانەدا سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی لەلایەن راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر سەردانی تاقیگە و هۆڵەکانی بەشەکەیان کرد کە بەشێکی تایبەتە و تاقیکردنەوەکانی بەشێوازێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت، و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان بوون و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆیان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کۆلێژی ناوبراو و بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق، دووپات کردەوە.

سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێوبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی هەریەکە لە بەڕێوبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی کرد.

لە سەردانەکاندا کە هەریەکە لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ م. بەهزاد حیلمی ئاکرەیی و ئاکۆ جەعفەر مەحموود بەڕێوبەری کاروباری دارایی و سەرمەند حەمید نەسرەدین بەڕێوبەری کاروباری کارگێڕی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، هاوڕێی بوون سەرۆکی زانکۆ پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زانکۆی بە هەریەکە لە بەڕێزان کۆڤان تحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی و ئابووری و محەمەد ئەحمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان گەیاند و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی ئیتاڵیا دەکات

رۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و گەشەپێدانی زانستی زانکۆمان بەشداری کرد لە ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی ئیتالیا.

شاندی زانکۆمان کە بە بانگهێشتنامەی فەرمی کوسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، وێڕای پیرۆزبایی کردنی یادەکە لە کونسولی گشتی ئیتاڵیا، گفتوگۆ و دیداریان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و سیاسی ئەنجامدا.

شیاوی باسە لەو رێوڕەسمەدا نوێنەرانی حکومەت و پارتە سیاسییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان ئامادە بوون.