Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان دەکات کە بڕیارە بۆ مەشقی هاوینە بچنە دەرەوەی وڵات

رۆژی چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی کرد لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بڕیارە بەم نزیکانە بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بچنە هەریەکە لە شانشینی ئوردن و سەڵتەنەی عومان.

لەو دیدارەدا هەریەکە لە د. طالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پ.ی.د. عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەرپرسی پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لە لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، رێنمایی پێویست درایە قوتابییەکان و رایانسپاردن کە نموونەیەکی جوانی خەڵکی کوردستان نیشان بدەن و سوود لە ئەزموون و زانستی ئەوان وەربگرن و ناوی کورد و کوردستان بەرز ڕابگرن و کارێک بکەن هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە شارەزای داب و نەریتی جوانی کوردەواری ببن.

شیاوی باسە ژمارەی قوتابییەکان شەش قوتابین لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی سۆران، دوو لەوان لە وڵاتی ئوردن و چوار قوتابییەکەی تریش لە سەڵتەنەی عومان مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن و بۆ ماوەی مانگێک لەو وڵاتانە دەمێننەوە.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە باڵیۆزی یابان لە عێراق دەکات

رۆژی چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە ماتسوموتو هوتوشی باڵیۆزی یابان لە عێراق و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابییان، بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ خۆشخاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی باڵیۆزی یابان و شاندی یاوەری و کورتەیەکی دەربارەی مێژووی زانکۆ و دید و ستراتیژییەتی کارکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بۆ شاندی میوان خستەڕوو، هەروەها باسی لەو پسپۆڕییانە کرد کە لە زانکۆمان بوونی هەیە.

لای خۆیەوە باڵیۆزی یابان لە عێراق سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ ئەو پێشوازییە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاست و توانای زانستی و مرۆیی زانکۆمان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی سوود وەگرتن لە ئەزموون و توانا زانستی و ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە چ لەڕێگەی کردنەوەی خولی پەرەپێدانی بۆ ستافی زانکۆمان یاخود ناردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆمان بۆ وڵاتی یابان بەمەبەستی بەشداری کردن لە خولی راهێنان و بەرزتر کردنەوەی تواناکانیان.

لەم بارەیەشەوە باڵیۆزی یابان ئامادەیی خۆی و باڵیۆزخانەکەی دەربڕی بۆ هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆمان.

سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بەسەر دەکاتەوە

رۆژی دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی ، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەردانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێری کرد.

سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی و راگرانی هەردوو کۆلێژ، لێژنەی تاقیکردنەوەی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای بۆ سمستەری دووەمی بۆ ساڵی 2023-2024 لەکۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێری بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە لەگەڵ سەیرکردنی شێوازی پرسیارەکان و کەش و هەوای هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا خواست.

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری رۆژی نەتەوەیی وڵاتی رووسیا دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نەتەوەی وڵاتی ڕووسیای فیدرال کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی وڵاتی رووسیا لە هەولێر ڕێکخرابوو.

یاوەرانی سەرۆکی زانکۆ پێکهاتبوون لە پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و خاتوو هانا کاکە ئەحمەد فەرمانبەر ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە فەرمی لە لایەن کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە بانگهێشت کرابوون.

بەشداری کردنی شاندی زانکۆمان لەو ڕێوڕەسمەدا لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوان زانکۆمان و کۆنسوڵخانە و خودی بەڕێز (RUBIN Maxim Olegovich) کۆنسوڵی رووسیادا هەیە و چەند جارێکیش سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کردووە.

هەر لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا شاندی زانکۆمان چەند دیدار و چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ میوانە نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و کۆنسوڵی وڵاتان ئەنجامدا.

شیاوی باسە هەریەکە لە نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی کوردستان پارتە سیاسییەکان و نوێنەرایەتی دامودەزگا حکومیەکان و کۆمپانیاکان بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.