لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و هاندانی قوتابیان بۆ بەشدارییکردنیان لە چالاکییە زانستییەکان، سێ قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ئیفۆرماتیک و کۆمپیوتەر بە پڕۆژەیەک بەشدارییان دەکەن لە شەشەمین پێشبڕکێی Cup Competition کە لەنێوان زانکۆکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست بەڕێوەچوو.
هەریەک لە قوتابیان (توانا ئەحمەد، ئارام ئیدریس و شاکار هۆشیار) بە سەرپەرشتی پ.د.شڤان کەمال عەسکەر بە پڕۆژەک لەسەر گرینگی ژیری دەستکرد لە سەرجەم کایەکانی ژیان لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی هەریەک لە وڵاتانی (عێراق، جەزائیر، میسر، مەغریب، لیبیا، تونس، لوبنان، فەڵەستین، یەمەن، سوڵتاننشینی عومان، ئیسپانیا، ئەلبانیا، پرتوگال و ئیتاڵیا) بە شدارییان لە کێبڕکێیەکەدا کرد.
لە دوای هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەی داوەرییەوە، لەنێو ٧٦ پڕۆژەی پێشکەشکراو ٢٧ یان پەسەندکران کە یەکێکیان پڕۆژەکەی قوتابیانی زانکۆمان بوو بۆ بەشدارییکردن لە پێشبڕکێی کۆتایی کە بڕیارە لە مانگی تەمووزی داهاتوو لە زانکۆی کەلابریا لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دامەزراوەی راهێنانی ئەورووپی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست پاڵپشتی دارایی دەکرێت.



