ڕۆژی شەممە 17ـی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە تاقیگەیەکی کۆمپیوتەری کۆلێژەکەمان، یەکەم ڕۆژی خولی چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و نووسراوە کارگێرییەکان بەڕێوەچوو.
لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا کە لەلایەن مامۆستا حەسەن ڕەشید پێشکەش کرا قسە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ نووسراوە کارگێرییەکان کرا و ستافی کۆلێژ بە شێوەی پراکتیکی ئاشنای چۆنیەتی نووسینی نووسراوە کۆمپیوتەرییەکان کران.


