Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

مەراسیمێکی شایستەی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی خانەنشین ڕێکخرا

ئەمرۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ رێکەوتی ٢٧/٢/٢٠٢٥ لە مەراسیمێکی شایستە خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرا بە مامۆستایانی خانەنشینی پەیمانگەکەمان بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە ( پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. طارق ویسی صادق )وەگشت سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و بەرپرسی هۆبەکان و بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران.
لە مەراسیمەکە لەلایەن بەڕێز ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە

کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پەیمانگەئەنجامدرا

ئەمڕۆ ٢٣/٢/٢٠٢٥ بەئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیــران جمـیل پیـرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طـارق ويسـي صـادق) و گشت ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی پەیمانگە ئەنجام درا.

لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پەیمانگاکەمان نرا

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د.ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاگری پەیمانگەکەمان (د.تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی، لە ڕێوەڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پەیمانگەکەمان نرا.

https://drive.google.com/drive/folders/1ZVEdi-fzrCu599mvk2YO5891ShSJ7QNU?usp=drive_link

ئاهەنگـی یەکـترناسینـی قوتابیـانی پەیمانگە

ئەمڕۆ ١٧/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یەکەی کارگێری پەیمانگە و لیژنەی قوتابیان ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.وە لەهەمانکاتدا سوپاس وپێزانین بەخشرایە بەشێک لە فەرمانبەران و نوێنەری قوتابیان و ئەو قوتابیانەی پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی بەشەکانیان.