Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

ئەنجامدانی کۆمەڵێک سیمیناری تەندروستی

ئەنجامدانی کۆمەڵێک سیمیناری تەندروستی
لەو کۆمەڵە چالاکیەی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر. ساڵانە ئەنجامی دەدات ئەمساڵ بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر کۆمەڵێک سیمیناری تەندروستی لەلایەن بەڕێز (د. غالب رحمن) مامۆستا لە پەیمانگەکەمان لە ژێر ناوی(( تەندروستی گشتی )) لە بەشێک لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ناو شار و قەزا و ناحیەکانی هەولێر چەند سیمینارێک ئەنجامدان بۆ قوتابیانی خۆشەویست بۆ ئەوەی ئاشنا بکرێن بەلایەنی تەندروستی جەستەی خۆیان چۆن بتوانن خۆیان لە بپارێزن لە نەخۆشیەکان بە شێوەیەکی تەندروست

ئەنجامدانی ۆرکشۆپ لەلایەن بەشی پشکنینی چاو

رێکەوتی:٢٠٢٣/١٠/١٧ لە ژێر چاودێری بەڕێز/ پ.د. ادریس محمد طاهر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە پشتگیری بەڕێز/ اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر. بەشی پشکنینی چاو لە پەیمانگە هەستا بە ئەنجامدانی  وۆرکشۆپێک لە ژێر ناوی (( هەفتەی بینایی، پاراستنی بینایی پاراستنی ژیانە))  سیمینارێک لەلایەن بەڕێزان پ.ی.د موراد امیر احمد سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو و د. سامی جلال عبدالصمد دكتۆرا لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو مامۆستا لە بەشی پشکنینی چاو و د. دیار عبدالقادر ابراهیم نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو مامۆستا لە بەشی پشکنینی چاو  و د.بێریوان عبدالقادر علی  مامۆستا لە بەشی پشکنینی چاوتایبەت بە کێشەکانی چاو پێشکەش کرا.

ئەنجامدانی سیمینارێک بۆبەشی پەرستاری

ڕێکەوتی: ٢٠٢٣/١٠/١٢ بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشە نا گوازراوەکان سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندی نێوان نەخۆش و پەرستار) بۆ قوتابیانی بەشی پەرستاری پەیمانگا ڕێکخست سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز دکتۆر
( باواجی کریم) پێشکەش کرا.

ئەنجامدانی چالاکی لەڕۆژی جیهانی بینایی

رێکەوتی:٢٠٢٣/١٠/١٠ لە ژێر چاودێری بەڕێز/ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەشی پشکنینی چاو لە پەیمانگە لە ڕۆژی جیھانی بینایی، وۆرکشۆپێکی لە ژێر ناونیشانی (( چاومان دەپارێزین )) لەلایەن پ.ی.د موراد امیر احمد سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو پێشکەش کرا