Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆ نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. ارشد صديق عبدالله شێخ

ڕۆژی چوار شەممە 13ی دیسەمبەری 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. ارشد صديق عبدالله شێخ- مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و سەرۆکی بەشی تەکنیکی ژمێریاری.

لە مەراسیمەکەدا پ.ی.د. نەجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ئامادەبوو، د,. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە پلەبەرزکرنەوەی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوەی زانکۆمان دەربری و گوتی: زۆر پێخۆشحاڵم بەهۆی پلە بەرزکردنەوەی ئەندامان و مامۆستایانمان ئەوەش کۆڵەکەیەکی گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆمانە، و پشتگیری تەواوی هەموو مامۆستایان دەکەم بۆ ئەوەی بگەن بەئاستی بەرزتر تا خزمەتی زیاتر و باشتر بکەن، دڵخۆشم کە ئێستا رێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانمان پلەی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەریان وەرگرتووە، دڵنیاتان دەکەمەوە لەم کارە باشانە بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی زانکۆ و ئەندامان و قوتابیانمان.

لای خۆشیەوە پ.ی. د. ارشد صديق زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانی کرد و هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواست و زۆر دڵخۆش بوو بە ڕێزلێنان و پلە بەرزکردنەوەکەی و بەڵێنی دا بە هەموو توانای خۆی کار بۆ پێشخستنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکات.

 

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP 28) کرد

د.شارا کەمال، مامۆستا لە کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر سەربە زانکۆمان لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا United Nations Climate Change Conference -2023 دا کرد

د.شارا کەمال لەگەل شاندی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسەکەدا لە شاری دوبەی لە ئیمارات لە شوێنى تایبەت بەعێراق بەشداریی لە وۆركشۆپێكی تایبەت بە وەبەرهێنانی ووزەی سەوز لە هەرێمی كوردستان کرد.

ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان لەم وۆركشۆپەدا ڕاپۆرت و ڕاو و بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتەكە خستەڕوو.

نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لەدووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەڵسورێنەری پڕۆژەی ESDEHARAK دەکات

رۆژی چوارشەممە 6ی دیسەمبەری 2023، پ.ی.د. نەجیب تۆرما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لەدووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەڵسورێنەری پڕۆژەی ESDEHARAK کرد.

مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی پڕۆژە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو وە دانانی پلانی چالاکیەکان بۆ شەش مانگی داهاتوو بوو.

ئەم پڕۆژەیە گرنگی بە راهێنان و بەرزکردنەوەی کارامەیی ستافی زانکۆکان دەدات بۆ سەنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار و بواری کشتوکاڵی. کە لەلایەن ڕێکخراوی (Cowater)ی کەنەدی جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە و کشتوکاڵ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال.

 

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە بەریتانیا سەردانی زانکۆی Loughborough دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە میانی سەردانی فەرمی لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەریتانیا کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی زانکۆکانی سەڵاحەددین و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان، سەردانی زانکۆی Loughboroughی کرد.

لە سیمینارێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تیشکی خستەسەر مێژوو و پێکهاتەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و داتا و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆ، هەروەها پڕۆگرام و بەرنامەکانی خوێندنی باڵا و ژمارەی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆماندا خستەڕوو.

دواتر پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، باسی لە پێداویستییەکانی ئەو بەشە زانستیانە کرد کە تازەن لە زانکۆماندا و وەک پێویستی بازاڕی کار کراونەتەوە و پێویستیان بە پالپشتی زیاترە.

پاشان دیاری و لۆگۆی زانکۆی Loughborough پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا و لای خۆیەوە پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی لۆگۆ و دیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی Loughborough کرد.

لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و شاندی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆلیژ و بەش و تاقیگەکانی زانکۆی Loughborough یان بەسەرکردەوە.