Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەیاوەری شاندێکی نەنجوومەنی زانکۆکانی جیھان کە پێکھاتبوو لە د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان و د.کامەران یونس محەمەد ئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی و د.شیروان شەریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی-یان کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە بارەی بارودۆخی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها پێزانییان بۆ پەرۆشیی سەرۆک بارزانی هەبوو کە لە سی ساڵی رابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی بڕوانامە دەبەخشێتە ژمارەیەک قوتابی بەشدار لە چەند پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی جیاجیا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 19ـی کانونی دووەمی 2023 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونییاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابیان، بڕوانامەی بەشداربوونی بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی کە بەشداربوون لە سێ پرۆگرامی نێودەوڵەتی.

لەچوارچێوەی ستراتیژیەتی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پۆلێک لە قوتابیانمان بەشداربوون لە پرۆگرامەکانی:

خولێکی هاوینە لە وڵاتی پۆڵەندا کە 13 قوتابی بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی ئۆنلاین و هەفتەیەک لە زانکۆی ڤۆرسلۆڤ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا مەشقیان ئەنجام دا.

ئەمەش بووەهۆی ئەوەی کە زانکۆمان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو بکات لەگەڵ زانکۆی ڤۆرسلۆڤ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا بۆ بەردەوام بوونی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی ناوبراو.

بەشداریکردنی 7 قوتابی لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی کەلتوری لە زانکۆی کوالالامپور لە وڵاتی زالیزیا بۆ ماوەی یەک هەفتە، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکەوتننامەی زانکۆمان لەگەڵ یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی بۆ مەشق و راهێنانی قوتابییان بەڕێوەچوو، پرۆگرامەکە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت.

بەشداریکردنی 42 قوتابی بە سێ گروپی جیاواز لە پرۆگرامی

Global Solutions Sustainability Challenge

بە هاریکاری رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و هاوبەشی سێ کۆلێژی جیا لە ئەمریکا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە سەردەمییەکان بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ماوەی 8 هەفتە بەردەوام بوو بەسەرپەرشتی مامۆستایان ( بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ پ.ی.د. عبدالله عمر یاسین، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای نەوت کارپێکردن و کۆنترۆڵ لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە د. رەوشەن عثمان علی، بڕیاردەری بەشی شیکاریی نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر م. هەورۆ دلاوەر).

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی یونسکۆ و دەزگای (ئای.ئێڵ.ئۆ) خولێکی راهێنان لە قەڵای هەولێر ئەنجامدەدەن

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 17ـی کانونی دووەمی 2023 مەراسیمی دەستپێکردنی خولی راهێنانی تایبەت بە پەرەپێدانی میراتی کلتوری قەڵای هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و هاوبەشانی پرۆژەکە کە پێکهاتوون لە رێکخراوی یونسکۆ و دەزگای (ئای.ئێڵ.ئۆ)بەڕێوەچوو.

ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە گەنجانی پەنابەر و گەنجانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی، کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی دەکرێت بە سەرپەرشتی رێکخراوی یونسکۆ و دەزگای (ئای.ئێڵ.ئۆ) و لە لایەن مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولەکە بەڕێوەدەچێت.

خولەکە بە بەشداری زیاتر لە 40 کەس بە دوو گرووپ بەڕێوەدەچێت لە لایەن مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر د. عفاف یوسف نوری و مامۆستا سۆران خۆرانی-یەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەکەشدا بروانەمە دەبەخشرێتە بەشداربووان کە لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە پەسەند کراوە.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی لە بارەی (كێشه‌ی كۆچ و ئاواره‌بوون، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی) دەکات

 ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتی 17 ـی کانونی دووەمی 2023 له‌ هوتێل دیده‌مان، له‌ ژێرسه‌رپه‌رشتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، وەزیری پەروەردە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی، سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی لە بارەی (كێشه‌ی كۆچ و ئاواره‌بوون، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی)به‌ڕێوه‌چوو.

سیمپۆزیۆمه‌کە بە ئامادەبوونی به‌رپرسانی باڵا و یەکێتی زانکۆکانی جیهانی و زانکۆکانی عیراقی و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە كێشه‌ی كۆچ و ئاواره‌بوون، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی، هەروەها باس لەو هۆکارانە کرا کە دەبنە هۆی کۆچکردن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، هاوکات جۆرەکانی کۆچکردن روونکرایەوە و باس لە توێژینەوە و داتا جیهانیی و ناوخۆییەکان دەربارەی کۆچ کرا.