Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی خوێندنی نێودەوڵەتی رۆما جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەکەنەوە

شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە پەراوێزی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (RISE) لە شاری دهۆک لەگەڵ شاندێکی زانکۆی خوێندنی نێودەوڵەتی رۆما لە ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی ئەلیشیا ماریا رۆبوو سەرۆکی زانکۆ و لویسیانۆ ننیدۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کۆبوونەوە.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی سەرۆکی زانکۆ بە شاندەکە، هاوکات کورتەیەکی لەسەر مێژووی دروستبوونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و پرۆسەی خوێندن کرد.

هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ لە سەرجەم بوارەکان و هەنگاونان بە ئاراستەی بەنێودەوڵەتییکردنی زیاتری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا.

شاندی زانکۆی خوێندنی نێودەوڵەتی رۆما ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و لەمبارەیەوە رایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆماندا ئەنجام دەدەن.

شاندی هەردوو زانکۆ هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدابن بە ئاراستەی بەکردەییکردنی ئەو هەنگاوانە کە بڕیارە کاریان لەسەر بکرێت.

 

شاندێکی زانکۆمان بەشداریی لە راگەیاندنی پڕۆژەی بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنی دەرچووان و بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان دەکات

شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەیەک لە ستافی زانکۆمان بەشدارییان لە وۆرکشۆپی دەستپێکردن و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (RISE) کرد کە بۆ بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان جێبەجێدەکرێت.

پڕۆژەی (RISE) بە بەشداری هاوبەشە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە کە پێکهاتوون لە حەوت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان (زانکۆی دهۆک، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی زاخۆ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کرداریەکان) و دوو زانکۆی ئەوڕووپی (زانکۆی مۆرسیا لە ئیسپانیا و زانکۆی UNINT لە ئیتاڵیا) جێبەجێ دەکرێت.

ئەم پڕۆژەیە لە لایەن یەکێتی ئەوڕووپا پشتگیری دەکرێت و لەلایەن  UNIMEDی ئیتاڵی هەماهەنگی دەکرێت، مەبەست لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە خستنەڕوی مەبەست و ئامانجەکانی پڕۆژەکە کە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان، هەر لە پڕۆژەکە باس لە پلان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کراو هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئالنگاریەکانی بەردەم پڕۆژەکە و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەیان و دۆزینەوەی ڕێگا چارەسەر کرا.

سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە سەرەتای دەستپێکردنی وۆرکشۆپەکەدا وتەیەکی بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەش کرد، دوایی پیڕۆزباییکردن لە هاوبەشە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە و یەکێتی ئەوڕووپا بە بۆنەی دەسپێکردنی پڕۆژەکە و هەروەها دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکە، گوتی: پڕۆژەی (RISE) بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دادەنرێت کە دەکەوێتە ڕێڕەوی بەهێزکردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و هاوکارییە زانستیەکانی زانکۆکانی ئەوڕوپا بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری ئەرێنی لە سەر سیستەمی خوێندنی باڵا و بەرەوپێشبردنی تواناکانی دەرچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی دەبێت بە ئاراستەی زیادکردنی کارامەیی دەرچوان بەشێوەیەک ببن بە جێی متمانەی خاوەن کارەکان لە بازاڕی کاری هەرێمی کوردستاندا و هەروەها لە ڕووی کارسازیەوە بەرەوپێش بچن و بتوانن کاری خۆیان هەبێت.

گوتیشى: ئەم پڕۆژەیە کاریگەری بەهێزی دەبێت لە ڕووی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانمان و پەرەپێدانی ئاستی هاوکاریە زانستیەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ئەوروپا، کە ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتمان بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆکانمان.

 

سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دەکات

پ.ی.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە ئەندازیار سروە یاسین محمد بەرێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر و بەڕێز سەردار نووری ڕەحمان، بەرپرسی هۆبەی هێڵکاری ئەندازەی هاتوچۆ کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێزان م،بەهزاد حلمی حوسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و ئەندازیار سۆلاڤ جلال عبدالرحمن بەڕێوەبەری ئەندازە و خزمەتگوزاری کەمپی دووی زانکۆمان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەرێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر و تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێری بۆ هێڵکاری شەقام و ڕێگاکان و بۆیاغکردنی شۆستەکانی کەمپی یەکی و دووی زانکۆمان.

هاوکات سوپاس و پێزانینی زانکۆمانی ئاراستەی بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر و بەرپرسی هۆبەی هێڵکاری ئەندازەی هاتوچۆی کرد بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بەشێوەیەکی رێک و پێک کە وێڕای بوونی سیمای شارستانی، هەروەها خزمەت بە پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان دەدات.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆک و ستافی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی د.هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە م.بەهزاد حلمی حسین، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و سرمند حمید نصرالدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی و ستافی کۆمەڵەکە ئامادەی بوون، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا خۆشحاڵی دەربڕی بە دیداری لەگەڵ سەرۆک و ستافی زانکۆ، هاوکات کورتەیەکی لەبارەی کۆمەڵەکە و ئامانجەکانی خستەڕوو.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخێرهاتنی کردن و کورتەیەکی لەسەر زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و دیدگا و بەرنامەی زانکۆ کرد ئەو هەنگاوانەی کرد کە بە ئاراستەی بەرەپێشبردنی زانکۆ و گونجاندنی پڕۆگرامانی خوێندن لەگەڵ بازاڕی کاردا کرد.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بەتیابەتی کارکردن بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆمان و زانکۆکانی ئەڵمانیا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتری.