Author Archives: Karzan kamal

سەردانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی و بەرگری شارستانی کۆلێژ بۆ کافتریا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٣/٨ لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، مامۆستا (ڕاهین شریف حمد) بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی و بەرگری شارستانی و ئەندامانی لیژنە بەرێزان ( م. أسعد سيدعبدالله، م. کارزان عثمان ) سەردانی کافتریای کۆلێژیان کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و بەدواداوچوون و دڵنیابوون لە گرنگیدان بە پاک وخاوێنی و ڕێکخستن و جێ بەجێ کردنی ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە ئاماژەیان پێکراوە لە رێنمایەکانی تەندروستی و سەلامەتی و بەرگری شارستانی لە نێو کافتریا.

پەیامی ڕاگری کۆلێژ بە بۆنەی ٨ ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان.

ئافرەتانی کوردستان نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و بەهاکانی مرۆڤایەتین.
بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتانە و بە ناوی خۆم و ئەنجۆمەنی کۆلێژەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی جیهان و کوردستان بە گشتی، خۆشک و خێزان و دایکی شەهیدان و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان بە تایبەتی دەکەم کە ڕۆلێکی بەرچاویان هەیە لە پێش خستی کوردستان.
جێگەی فەخرە بە درێژایی مێژوو لە کوردستان لە گشت بوارەکان دەیان و سەدان ئافرەتی شۆرشگێرو ئازاو و لێهاتوو و خاوەن بەهرەو شیان شان بە شانی پیاوان ڕۆلی بەرچاویان هەبووە، ئەمڕۆش لە ناوەندەکانی بریاردان ڕۆل و کاریگەری خۆیان هەیە، ئەم گەشەکردنە و بایەخدان بە پرسی ئافرەت لە کۆمەڵگەو ناوەندەکانی بریاردان دەگەرێتەوە بۆ کارنامە یەک لە دوا یەکەکانی حکومەتی هەرێم بە پرسی ئافرەتان،تەمەنا دەکەین ئەم یادە تەنیا رۆژیک نەبێ بۆ ئافرەتان بەڵکو هاندەری بەرنامەیەکی تۆکمەتر و ستراتێژییەتێکی گشتگیر بێت بۆ رێزگرتن لە ئافرەتان.

جارێکی تر ۸ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پیرۆزبێت.

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران
پاکستان محمدامین یوسف

قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران / بەشی شیکاری نەخۆشییەکان گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٣/٢ ، لە ژێر چاودێری ( م . پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژەکەمان ، قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە یاوەری هەر یەکە لە مامۆستایان ( ئازاد حسێن، سەرکار سەردار، ئازاد عەبدولرحمان، کاژین حوسێن، پەیوەند خالد) گەشتێکی زانستییان بۆ پارێزگای هەولێر ئەنجامدا.

لە گەشتەکەدا قوتابیانمان سەردانی ئەم شوێنانەیان کرد:

١- کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کە پێشوازیان لێکرا لەلایەن ( م فەرهەنگ علی، یاریدەدەری راگر و د. نجات جبار، سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان)

٢- سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

٣- نەخۆشخانەی نەشتەرگەری میهرەبانی کە پێشوازیان لێکرا لەلایەن ( د. هیمداد مەولود، بەڕێوەبەری تاقیگەی میهرەبانی ، د. بورهان باڵەکی، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی میهرەبانی ، و ئەندامانی تری تاقیگە و نەخۆشخانە).

لە هەر یەکێک لەو شوێنانەدا باسی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بە تاقیگە و نەخۆشخانە و چۆنیەتی پێشخستنی تاقیگەکان و چۆنیەتی دروست بوونی تاقیکاری پێشکەوتوو کرا.

وەکو کۆلێژی تەکنیکی سۆران سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/١ ستافی کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی ( م. پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ و کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد ، لەم سەردانەدا پەیمان و وەفا و دڵسۆزیان بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانی دووپات کردەوە.

لە قوتابخانەی بارزانی نەمر فێری خۆشەویستی خاک و گەل و سروشت بووین، بێ وەفابوونمان بەرامبەر خەبات و تێکۆشانی بارزانی نەمر، بێ ویژدان بوونمانە بەرامبەر مێژوو و نیشتیمان.

سڵاو لە گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران