Author Archives: Hallo Majed

هەواڵی ناردنی 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ پۆڵەندا لە رۆژنامەکانی عێراق

ژمارەیەک لە رۆژنامەکانی عێراق بە بایەخەوە هەواڵی ناردنی 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان بۆ پۆڵەندا بەمەبەستی مەشقی هاوینە بڵاوکردەوە.

رۆژی چوار شەممە 21 حوزەیرانی 2023 بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، رێورەسمی بەڕێکردنی بۆ ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان رێکخست کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان گەشتیان وڵاتی پۆڵەندا کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز.

هەواڵی ناردنی ئەم ژمارەیە لە قوتابییانی زانکۆمان بۆ زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا لە ژمارەیەک لە رۆژنامە و گۆڤاری عێراق بایەخی تایبەتی پێدرا و بە گرنگییەوە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە.

ماڵپەڕی رۆژنامەی  التآخي زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵێکی لەژێر ناونیشانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارەیەک قوتابیی بۆ مەشقی هاوینە دەنێرێتە پۆڵەندا) بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ زانکۆکانی جیهان کردووە و ناردنی ئەم ژمارە قوتابییەی زانکۆکەی بۆ پۆڵەندا بە گرنگ وەسف کردووە.

هاوکات رۆژنامەی (کل الاخبار) لە ژمارە 3223ـی خۆیدا کە رۆژی 25ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، هەوالی ناردنی ٣٣ قوتابی زانکۆمانی بۆ زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا بڵاوکردووەتەوە.

هەروەها رۆژنامەی (الـبـيـنـة الجديدة) کە رۆژنامەیەکی سەربەخۆی بێلایەنە و لە بەغدا دەردەچێت، لە ژمارە 4144 کە رۆژی  رۆژی 25ـی حوزەیران دەرچووە، بەبایەخەوە باسی لە هەنگاوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەرەپێشچوونی زانکۆکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی جیهان کردووە و ناردنی ژمارەیەک قوتابی زانکۆکەی بۆ مەشقی هاوینە بۆ یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی پۆڵەندا بۆ هەوڵەکانی سەرۆک و ستافی زانکۆ گەڕاندوەتەوە.

هەروەها هەریەک لە رۆژنامەی (الدستور) لە ژمارە 5610 لە 25ـی حوزەیران و رۆژنامەی (الصباح الجدید) لە ژمارە 5136ـی خۆیدا کە رۆژی یەکشەممە 25ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، بەهەمان شێوەی رۆژنامەکانی دیکە بە بایەخەوە هەواڵی ناردنی ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکێک لە زانکۆکانی پۆڵەندا بڵاوکردوەتەوە.

لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆری قوتابیان بۆ گەشتی زانستی لە وڵاتانی جیهان، 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا ئەنجام دەدەن.

نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 22ـی حوزەیرانی 2023، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د. طالب محەمەد شەریف بە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەژێر ناونیشانی (Dissemination conference)، کە تایبەت بوو بە پرۆژەی ئەپرایز.

 لە کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر و ژمارەیەک زانکۆی ئەوروپی ئەندام لە دامەزراوەی (UNIMED) – یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش ببیێتە ئەندام لەو دامەزراوەیە.

پرۆژەی ئەپرەیز لەلایەن یونەمد پاڵپشتی دەکرێت، کە جەخت دەکاتەوە لە بەرێوەبردنێکی باشی کارگێری زانکۆکان و دانانی پلانی ستراتیژی و بەرپرسیاریەتی و پێشخستنی دڵنیایی جۆری بۆلۆنیا پرۆسێس و ریفۆرمی پرۆگرامەکانی خوێندن و گەشەپێدان و بەهێزکردنی توانای مرۆیی و ستافی ئەکادیمی و خوێندن کە پشتگیری دارایی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

(UNIMED)یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست – تۆڕێکە لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوە، چالاکە لە پێشخستنی هاوکاری ئەکادیمی لە ناوچەی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست و لە ئەفریقا، دامەزراوەی یونەمد وەک تۆریک لەگەل ١٥٧ زانکۆ و سەنتەراکانی توێژینەوە لێکگرێدرونەتەوە و لە ٣٠ ولاتی جیاوز کار دەکات

لە پەڕاوێزی کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری زانکۆ لەبارەی چۆنیەتی بەئەندام بوونی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دامەزراوەی ناوبراو گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوبەری پرۆژەکە کرد، و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربری کە زانکۆمان ببێتە پارتنەر لەگەڵیان تاکو بەیەکەوە کاری هاوبەش ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی خزمەت بە کۆمەڵگە بگەینن لە هەموو بوارەکاندا.

 

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان کرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە شاری بەغدا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 22ـی حوزەیرانی 2023، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (PATH WAYS TO JOBS IN IRAQ) لە شاری بەغدا کە لەلایەن دامەزراوەی (Spark)ـی هۆڵەندی ڕێکخرابوو.

شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێک هاتبوون لە بەرێزان پ. ی. د. عەبدولخالق قادر ڕاگری کولێژی تەکنیکی شەقڵاوە، پ. ی. د. سیروان لطیف ی. راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران م. کۆڤان عمر بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەسەرۆکایەتی زانکۆ.

لە کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە جێگری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەرێوبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی عێراق و پسپۆرانی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی خۆێندن و بازاری کاری نێودەوڵەتی بەشداربوون.

ئامانجی کۆنفرانس بریتی بوو لە ڕێگاکانی دۆزینەوەی هەلی کار، بۆ گەنجان و نزیک کردنەوەی پرۆگرامە زانستیەکانی زانکۆ لەگەڵ کەرتی تایبەت و بازاڕی کار.

شایەنی باسە لەکۆنفرانسەکەدا ڕۆلی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرز نرخێنرا لە جێبەجێکرنی سیستەمی بۆلۆنیا و هەنگاوەکانی زانکۆ لە گونجاندنی پسپۆریە زانستیەکان لەگەڵ بازاری کار و دۆزینەوەی هەلی کاربۆ دەرچووان لەکەرتی تایبەت.

لە سێشنە تایبەتەکانی کۆنفرانسەکەدا دا شاندی زانکۆمان گفتۆگۆی بەرهەمداری لەگەڵ شاندی زانکۆیەکانی تری ناوەراست و خوارووی عێراق ئەنجامدا بە مەبەستی هاوبەشی و پێکەوە کارکردن لەسەر ئەم بابەتانە لە داهاتوودا.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم رێوڕەسمی بەڕێکردنی بۆ 33 قوتابی ئەنجامدا کە بۆ مەشقی هاوینە دەچنە وڵاتی پۆڵەندا

رۆژی چوار شەممە 21ـی حوزەیرانی 2023 بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، رێورەسمی بەڕێکردنی بۆ ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان رێکخست کە بڕیارە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان گەشتی وڵاتی پۆڵەندا بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆ د.ئیدریس هەرکی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیادا بەخۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنی گەرمی قوتابیان و کەسوکاری قوتابیانی کرد و گوتی‌: زۆر پێخۆشحاڵم ئەمڕۆ کەدەبینم کۆمەڵە قوتابیەک خۆیان ئامادەکردووە بۆ وڵاتێکی ئەوروپی بەمەبەستی گەشتی زانستی بۆ بەشداریکردن لەکۆرسی مەشق ، بەڕێزان زانکۆ جێگای پێگەیاندنی کادیرو قوتابیانە، زانکۆ گرنگترین دەرگایە لەناو وڵاتاندا، یەکێک لەپێوەرە هەرە گرنگەکانی زانکۆ تابزانیت ئەو زانکۆیە باشە یا خراپە ئەوەیە کە زانکۆ تاچەند دەتوانێت بەنێودەوڵەتی بێت، ئەوەندە لەپێشترە لەڕێزبەندی زانکۆکان، کێبرکێی زانکۆکان ئێستا لەسەرئەوەیە چۆن دەتوانێ مامەڵە لەگەڵ بەنێودەوڵەتی بوون بکات.

یەکێک لە پێداویستییە هەرە گرنگەکانی زانکۆ ئەوەیە کەچۆن دەتوانی خۆی بەنێودەوڵەتی بکات، ئەو زانکۆیانەی توانیویانە بەنێودەوڵەتی ببن ئەگەر سەیربکەیین دەبینین لەرانکینگی زانکۆکانی دونیا لە پێشەوەی هەموو زانکۆکان دەبینرێن.

خۆشبەختانە ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زۆر گرنگیمان بەو بابەتەداوە کەچۆن دەتوانین ئێمە پەیوەندیمان زیاتر بکەین لەگەڵ زانکۆکانی دونیا، خۆشبەختانە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیمان لە پۆلەندا لەگەڵ پێنچ زانکۆی ئەو وڵاتە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژوو بکەین و بەهاوبەشی کار بکەین ، لەئێستادا لەگەڵ سێ زانکۆی ئەو وڵاتە چوینەتە ناو جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامانەی نێوانمان.

یەکێک لەو زانکۆیانە زانکۆی لۆدزە لەشاری لۆدز لەوڵاتی پۆلەندا کە ئێوەی قوتابیانی خۆشەویست بەنیازن لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆکەمان گەشتی زانستی بۆ بکەن، چەندەها وڵاتی تریش بەشدارن و قوتابیانیان دێن بۆ ئەو گەشتە، ئەو زانکۆیە زانکۆیەکی ئاستبەرز و کۆنە و نزیکەی 70 ساڵ  پێش ئێستا دامەزراوە و یەکێکە لە زانکۆ گرنگەکانی پۆلەندا و ئەوروپا، نزیکەی 26 هەزار قوتابی هەیەو 90 بەشی زانستی هەیە .

لە کۆتاییدا ئومێدەوارم قوتابیانی ئێمە بتوانن لەو گەشتە زانستییەدا رووی جوان و کەشی شارستانیەتی وڵاتمان نیشان بدەن، چونکە هەموو تێکەڵ بوونێک ئامانجی ئەوەیە تێکەڵ بەشارستانیەت و کەلتوری یەکتری بن کە ئەوان کەلتوری ئێمە فێربن و ئێمەش هی ئەوان، ئێمە بزانین ئەوان چین و ئەوانیش بزانن ئێمە چین، ئەوە زۆر زۆر گرنگە لەو سەفەرەدا ، هەموو سەفەرێک ئەوەنییە بەس زانست فێربیت ئامانجی هەرە گرنگی ئەوەیە شارەزای داب و نەریت  کەلتور و شارستانیەتی یەکتری بین، وەک ئەوەی لە کوردستان هەیە لە بابەتی پێکەوە ژیان و ئەدەب و ڕەوشتی جوان و هەموو ئەوانەی کەشانازییان پێوە دەکەین بتوانین بەخەڵکی ئەوێی نیشان بدەین، هیوادارم سەفەرێکی سەرکەوتووبێت و دەرگایەکی نوێتان بۆ دەکرێتەوە کە چۆن دەتوانن لەگەڵ دونیای دەرەوەدا هەڵسوکەوت بکەن ، دەرگایەک دەبێت بۆ پێگەیاندنتان بۆئەوەی لە دواڕۆژدا خزمەتی ئەم وڵاتە بکەن.

دەسخۆشی لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی و ستافەکەی دەکەم کەهەوڵ و ماندووبونی زۆریان پێوە دیارە تا گەیشتن بەو هاوبەشی کارکردنە، دڵنیابن ئەوە ئاسان نەبووە و کاری زۆری بۆ کراوە، پار ساڵیش قوتایانمان گەشتیان کرد و ئەمساڵیش بەردەوامە کە ئێوەن گەشت دەکەن و لەساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت، ئامانجمان خزمەتکردنی قوتابیانە چونکە زانکۆ بۆ قوتابیانە.

دواتر بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ د.ڕەنج سیروان عەبدوڵڵا بەخێرهاتنی قوتابیان و کەسوکاریانی کرد و ڕێنمایی پێویستی بە قوتابیان دا کە چۆن پێداویستییەکانیان ئامادەبکەن و نەرم و نیان بن لە هەڵسوکەوت و وەڵام دانەوەی پرسیار لەو وڵاتە و ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن  بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبن و تاکو بتوانین لەساڵانی داهاتووش گرنگی زیاتر بەو گەشتە بدەین و باش پێشوازیمان لێ بکەن، هەروەها ئەو بەڕێوبەرە گووتی، “ئەو کارە 5 ساڵی خایاند تا ئەم بەرهەمەی لێ پەیدابوو کە ئێوەش گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتە، ئەو گەشتە تەجروبەیەکی نوێیە بۆتان، ئێوە نوێنەری کورد و زانکۆمانن لەو وڵاتە، کاری باش بکەن و وابکەن ماندووبوونمان بەفیرۆ نەچێت، تەنها قوتابیانی ئێمەو زانکۆی جیهان لە کوردستانەوە گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتە، هیوای گەشتێکی سەرکەوتوو و پڕ ئەزموونتان بۆ دەخوازین”.

قوتابیانی بەشدار لەم گەشتە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە ژمارەیان 33 قوتابییە بەم شێوەیە (24 قوتابی گەشتی پۆڵەندا دەکەن و 9 قوتابییەکەی دیکە بە شێوەی ئۆنلاین مەشقەکە ئەنجام دەدەن) کە بەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی زانکۆمان ڤیزەی سەفەرکردنیان پێدراوە بەمەبەستی گەشتی زانستی بۆ وڵاتی پۆڵەندا ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆری قوتابیان بۆ گەشتی زانستی لە وڵاتانی جیهان، قوتابیانی بەشدار لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێروە سەرپەرشتی و رێنمایی دەکرێن.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس هەرکی بڕوانامەی بەخشییە دوو قوتابی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر کە لە ماوەی رابردوودا بەشدارییان کردبوو لە پرۆگرامی (ئەکادیمیک مۆبیلیتی)مەشقی هاوینە لە زانکۆی لاتین ئەمریکا کە توانیان بە سەرکەوتوویی و پلەیەکی شایستە مەشقەکە تەواو بکەن.