له ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا وتاری (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لایه‌ن (د.خه‌تاب) نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرا و به ناوی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لیژنەی باڵای جێندەرناسی لە وه‌زاره‌ت، ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی وۆركشۆپه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كرد، لە وتارەکەدا ئاماژەی بە بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی جێندەرناسی کرد و وتی: لە دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاسپارده‌كان كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان درا، وتیشی هاوكات بڕیاری خوێندنی بابه‌ته‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان ده‌ركرا.
دواتر هەریەکە لە (خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، و د. محمد حسین وتەیان پێشکەش کرد و تیایدا باسیان لە گرنگی کارەکانی سێنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکان کرد.