Author Archives: admin

لێژنەی باڵای ماستەرشیتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوە

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲٨ـی ۳ـی ۲۰۱۹ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لێژنەی باڵای هەڵسەنگانی پرۆژەی ماستەرشیت کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا

بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەرەکانی تۆماری گشتی، کاروباری زانستی، پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و ئاماری سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسانی یەکەی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکان، سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵای هەڵسەنگاندنی پرۆژەی ماستەر شیت لە کۆلێژو پەیمانگە تەکنیکیەکان کۆبوونەوە بە بەمەبەستی یەکخستنی ماستەرشیت لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆ.

سەرۆکی زانکۆ چەند پرۆژەیەکی درووست کردن و نۆژەن کردنەوەی لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە کردەوە

لە سەردانێکدا بۆ پەیمانگە تەکنیکی کۆیە سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، چەند پرۆژەیەکی درووست کردن و نۆژەنکردنەوەی کردەوە.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27/3/2019 سەرۆکی زانکۆ به‌ یاوه‌ری ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی کۆیەی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن بەڕێز د. محمد خضر – راگری په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازییان لێكرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ پرۆژەی دروست کردنی دەروازەی سەرەکی پەیمانگەی ناوبراو، دورست کردنی هۆڵێکی وانەوتنەوە، نۆژەنکردنەوەی هۆڵی وەرشەی بەشی نەوت و هۆڵی ئەنجومەنی پەیمانگە و هۆڵی سیمیناری کردەوە.

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

رۆژی  چوارشەممە ڕێکەوتی 27/3/2019 ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی، کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە ، کە تیایدا تاوتوێی چەند بابەتێکی زانستی و کارگێڕی کرا و بڕیاریان لەبارەوە درا.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی ئایڵتس بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە

موژدەيەك بۆ كانديدانى ماستەر و دكتۆرا و ئارەزوومەندانى تاقيكردنەوەى ئايلتس (IELTS).
سەنتەرى زمانى زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەى خولێکی تایبەت بە تەکنیکەکانی تاقيكردنەوەى ئايلتس (IELTS), بۆیە ئاگادارى گشت ئارەزوومەندان دەكەينەوە کەوا ناونووسين لە (26 /3/2019) دەستیپێدەکات تا ( 14/4/2019 ) بەردەوامدەبێت.

ئامانج لە خولەکە ئاشنابوونی بەشداربووانە بە تەکنیکەکانی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەى ئایلتس IELTS , مامۆستایانی شارەزا لە خولەکەدا تیشکدەخەنە سەر هەر چوار سکیڵەکانی زمان ( گوێگرتن, ئاخاوتن, خوێندنەوە و نووسین), وە لایەنی پراکتیکی تاقیکردنەوەکە. بەشداربووان هەموو هەفتەیەک چەندین تاقیکردنەوە (Mock Test) دەکەن بۆ بەرزکردنەوەى توانستیان بە مەبەستی بەدەستهێنانی نمرەى پێویست لە تاقیکردنەوەى ئایلتس (IELTS)
سەنتەرەکەمان شانازی دەکات کە لە شەش خولی ڕابردوودا بەشداربووان زۆربەیان نمرەى خوازراویان هێناوە.

تێبينى:
1. خولەكە لە ڕێکەوتی (21/4/2019) دەستپێدەکات و ماوەى (1) یەک مانگ (40 كاتژمێر) دەخايێنێت.
2. خولەکە هەفتانە (٣) ڕۆژ بەڕێوەدەچێت (ئێواران).

بۆ زانيارى زياتر سەردانى سەنتەرى زمان بكەن لەناو پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر (پشت بينايەى رِاگرايەتى پەیمانگە), يان پەیوەندى بكەن بە ژمارە تەلەفۆنى (٠٦٦٢٦٢٤٤٠٠).

بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى زمان
25/3/2019