Author Archives: admin

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان رادەگەینێت

رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 24/9/2020 سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەش لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکانی دەوامی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 راگەیاند بەم شێوەیەی خوارەوە.

لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی دەوامی بەیانیان:

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێرى هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات

لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی دەوامی ئێواران:

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێرى هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە – ئێواران

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەشداربووانی خولی خوێندنی ئەلیکترۆنی

رۆژی سێ شەممە رێککەوتی 22ـی ئەیلولی 2020 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە تیمی بەشداربوو لە خولی (خوێندنی ئەلیکترۆنی) کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و عێراق بە هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ئایرێکس ی ئەمریکی بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن هەروەها باسی لە گرنگی خولەکە کرد وتی پێویستە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ بارودۆخەکە و پرۆسەی خوێندن دوا نەکەوێت .

خولەکە لەژێر ناونیشانی ((پرۆگرامی ڕاهێنانی هونەری و ئامادەکردنی ستافی ئەکادیمی بۆ خوێندنی ئەلەکترۆنی)) بەرێوەچوو تیمی بەشداربوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە 10 ئادمین لە بەشە جیا جیاکانی کۆلێژو پەیمانگەکان کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆراو ماستەرو بەکەلۆریۆسن لە بوارەکانی کۆمپیوتەر و سستەمی زانیاری، تاکو لە دوای تەواوکردنی خولەکە زۆرترین ستافی ئەکادیمی سوودمەند ببن لەو چالاکی و ڕاهێنانەی کە ئەدمینەکان پەیڕەوی بوون و ئەنجامیان داوە لە ماوەی خولەکە.

کۆی گشتی بەشداربووانی خولەکە (885) ستافی ئەکادیمی پێکهاتبوو لە زانکۆ حکومی و ئەهلییە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە پێکهاتبوو لە پرۆگرامێکی پوخت دەربارەی خوێندنی ئەلەکترۆنی کە لە 3 یەکەی سەرەکی پێکهاتبوو هەر یەکەیەک 3 وانەی لەخۆ دەگرت, هەر هەفتەیەک 2 وانە ئەخوێندران هەر وانەیەک 2 کاتژمێری دەخایاند بێجگە لە چەندین کۆبوونەوە لە دوای وانەکان بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکانی بەژداربووان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێبناری هەفتانە رادەگەیەنێت EPU Webinar

لەژێر چاودێری و راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، بەڕێوبەرایەتی چالاکییە دەرەکییەکان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک وێبنار EPU Webinar.

بابەتەکانی وێبنار بەشێوەیەکی گشتی لە بوارەکانی زانستی و ئابووری و تەندروستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبن، بۆ ئەم مەبەستە هەموو رۆژانی سێ شەممەیەک وێبنارێک بۆ کەسێکی دیار رێکدەخرێت بەپێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و جیهان، کە تیایدا میوانی هەفتە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بابەتەکەی پێشکەش دەکات و ۱٥ خولەکیش بۆ پرسیار و را و سەرنجی بەشداربووانی وێبنارەکە تەرخان دەکرێت.

یەکەمین وێبنار لەلایەن بەڕێز د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشکەش دەکرێت لەژێر ناونیشانی ((هەرێمی کوردستان دوای قۆناغی کۆرۆنا دەرفەت و ئاڵنگارییەکان)) لە رۆژی ۲۲ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ کاژێر ٥:۰۰ـی ئێوارە.

بۆ خۆ تۆمار کردن سەردانی ئەم لــیـــنـــکە بکەن.

تێبینیەکی گرنگ: ٦ کاژێر پێش دەستپێکی وێبنار لینکی بەشداربوون لە وێبنار بۆ ئیمەیڵەکانتان دەنێردرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پێشکەش کارانی سیستەمی پۆلیتەکنیک بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پێشکەش کاران لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021. بۆ بینینی لیستی ناوەکان سەردانی ئەو لیـــنـــکە بکەن