رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 26ـی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و قوتابی کە لە پێشبڕکێیەکی ساڵانەی زانکۆی تیشک پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنابوو.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار و قوتابیانی بەشداربوو کرد و وتی: دڵخۆشم ئەمرۆ کە دەبینم پرۆژەی دەرچوونی قوتابیانمان گەیشتووەتە ئاستێک لەم جۆرە پێشبڕکێیانە پلەی نایاب بەدەست بهێنن، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ هەمیشە کارمان بۆ ئەوە کردووە کە ئاستی زانستی مامۆسستایان و قوتابیان بەرزتر بکەینەوە لە رووی وانە و توێژینەوەکانیان، ئەوەی ئەمرۆ دەیبنین بەرهەمی ئەو هەوڵانەیە کە لەماوەی رابردوودا خستومانەتەگەڕ، دووبارە پیرۆزتان بێت هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بن.
دواى بەشدارى كردنی قوتابيانی کۆلێژى تەكنيكى ئەندازيارى هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە پێشبركێی”نایس”ـی تایبەت بە زانكۆى تيشكى نێودەوڵەتى کە ساڵانە لە نێوان پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام دەدرێ، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە چوار گروپ توانيان پلەى يەكەم و دووەم و سيێەم له سەرئاستی بەشە ئەندازیارییەکان و پلەی دووەم لەسەر ئاستی بەشە تەکنەلۆجیەکان وەربگرن.

























