لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی خۆیدا بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاتژمێر 10ـی یەیانی رۆژی دوو شەممە 21ـی حوزەیرانی 2021 لە هۆڵی بۆنەکانی زانکۆ پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند کیڤان بارزانی دەکاتەوە.
رۆژی دووشممە رێکەوتی 14ـی حوزەیرانی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بە ئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆ پروفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانى، هەردوو یاریدەدەرى سەرۆک د. نجیب تۆما بەتو بۆ کاروباری زانستى و د. جودت جعفر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارەیەک لە ستافی ئەکادیمی و قوتابیانى زانکۆ بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە چوار گرووپی بەشداربوو لە چوارەمین خولی راهێنانی:
Global Solutions Sustainability Challenge (Virtual Reality Training Course)
کە لە رێکەوتى ١٦/٠٢/٢٠٢١ تاوەکو ٢٧/٤/٢٠٢١ بەردەوام بوو.
ئەم ئیڤێنتەى ئەمڕۆ بەشێکى درێژەپێدەری ستراتیژییەتى بە نێودەوڵەتى بوونی زانکۆیە بۆ پەرەپێدانى ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتى قوتابیانی عێراق و سەرتاپاى جیهان.
چوار تیمی زانکۆکەمان بەشداری ئەم خولە بوون کە دووانیان قوتابیانى کۆلێژى تەکنیکى کارگێرى هەولێر بوون بە سەرپەرشتى پرۆفسۆرى یاریدەدەر د. عبداللە عمر یاسین و کۆمەڵگەى کۆلێژى ئەمەریکى. تیمێکى ترى بەشداربوو قوتابیانى پەیمانگەى تەکنیکى سۆران بوون بە سەرپەرشتى مامۆستای وانەبێژ د. طالب شێروانی و کۆمەڵگایەکى کۆلێژى ئەمەریکى تر، هەروەها تیمێکی تری بەشداربوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەسەرپەرشتی هەریەک لە د. ڕەوشەن عثمان علی و مامۆستا عمر حسن بشیر و کۆمەڵگایەکی کۆلێژی ئەمریکی.
هەر لە چوارچێوەى ئەم پڕۆگرامانە پڕۆگرامێکى دیکەمان هەبوو بە ناوى
(Global Solutions Conversation)
بە هەماهەنگى رێکخراوی ئـایڕێکسی ئەمەریکى بۆ هاندانى قوتابیان و بەشداربوونیان لە گفتوگۆی بابەتە جیهانییەکان و ئاڵوگۆڕی هزرى لەنێوان دوو تیمى قوتابیانى پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە لەگەڵ قوتابیانى کۆمەڵگەى کۆلێژى ئەمەریکى.
Global Solutions Sustainability Challenge
پڕۆگرامێکە کە دەرفەتى پێشکەوتنى کارامەیی پێویست بە قوتابیانى زانکۆکەمان دەبەخشێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هێزی کاری ئەمڕۆ، لەکاتێکدا کە هەلێکیان بۆ دەڕەخسێنێت تاوەک توانای تێکەڵبوون و ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتیان هەبێت لەگەڵ هاوکارانمان لە سەرانسەرى جیهان. زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر یەکێکە لەو سێ زانکۆیانەى عێراق کە بەشێکن لەم پڕۆگرامە نێودەوڵتییە.
شایەنى ئاماژەپێکردنە پڕۆگرامى گڵۆباڵ سۆڵیوشنس بە سپۆنسەرى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکى و کۆمەکى حکومەتى ئەمەریکى کاردەکات کە پەیمانگەى ئاسپن بەرێوەبەرایەتى دەکات و لەلایەن رێکخراوی ئایڕێکس و بەهەماهەنگی ژمارەیەک لە زانکۆکانى عێڕاق، ئەردەن و کۆمەڵگەى کۆلێژەکانى ئەمەریکى جێبەجێدەکرێت.
بە مەبەستى دەرخستى توێژەرە سەرکەوتووەکانى هەر زانکۆیەک لەسەر ئاستی جیهان، لیستى جیهانی توێژەران،
(H INDEX)
ـی توێژەرکانى وەک یەکێک لە گرنگترین فاکتەرکان بەکارهێناوە بەو جۆرە، داتابەیسى ناوبراو بە تەنیا کارى لەسەر ژمارەى سایتەیشنى توێژەر نەکردووە، بەڵکو توێژەرکانى جیاکردووەتەوە لەسەر بنماى تێکراى کوالیتى توێژینەوەکانیان بە گشتى.
ناوى ئەو توێژەرانەى کە لە لیستەکە ناویان هاتووە و ریزبەند کراون:
1.د. رەوەز کوردە
2.د. بیستون عبدالمجید عوثمان
3.د. هەورین حسن احمد
4.د. بێریوان عبدالقادر على
5.د. احمد محمد ئەدهەم
بۆ بینینی رێزبەندی ناوەکان تکایە لـــێـــرە کلیک بکەن.
قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوای بەشداری کردنیان لە پرۆگرامی گلۆباڵ سۆلیوشن گرانتێک وەردەگرن
رۆژی 26ـی ئایاری 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و یاردەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری، کارگێری و تەندروستی دوای بەشداریکردنیان لە پرۆگرامی گلۆبال سۆلیشن سیمنارێکیان دەربارەی پرۆژەکەیان پێشکەش کرد، پرۆگرامی گلۆباڵ سۆلیوشن فۆر سێستەنەبیلیتی چاڵێنج بە پاڵپشتی ستیڤنس ئەنیشیەیتڤ و سپۆنسەری وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرێوەبردنی لە لایەن پەیمانگەی ئەسپێن و لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسەوە جێبەجێکرا.
قوتابیانی بەشداربوو 12 قوتابی بوون بە سەرپەرشتی د. سەلار عثمان، بە هاوکاری کۆلێژێکی ئەمریکی بە ناوی ڤێرجینیا کۆمیونیتی پرۆژەیەکیان پێشکەش کردبوو کە بریتی بوو لە سوود وەرگرتن لەو خورادەمەنییانەی کە بەکارهاتوون یان بەکارنەهاتوون لە لایەن چێشتخانە و رێستۆرانتەکانەوە، و دووبارە بەکارهێنانەوەیان وەک خۆراک بۆ ئاژەڵەکان یاخود پەیین(سماد) بۆ باخچەکان، لە سیمنارەکەدا قوتابیان بە وردی باسیان لە پرۆژەکە و چۆنیەتی کارکردنیان کرد.
ئەم قوتابیانە وەک دەرچووی پرۆگرامی گلۆباڵ سۆلیوشن فۆر سێستەنەبیلیتی چاڵێنج مافی داواکردنی پاڵپشتی داراییان هەبوو کە بۆیان دەرچوو وە بڕەکەی 1000 دۆلار بوو بۆ ئەوەی پرۆژەکە دەست پێبکەن دوای تەواو بوونی، لە ئێستادا وێب سایتی تایبەت بە پرۆژەکەیان بەردەستە.
پرۆگرامەکە دە هەفتە بوو لە مانگی 9 تا مانگی 12ـی 2019 بەردەوام بووئةم قوتابييانە تیایدا بەشدار بوون هێڤى سەلام احمد، ئەلەند شەهاب على، عمر عزیز عبد الله، على محمد کریم، بێلا مونیر یوسف، احمد محمد نورى، جوان جمال جلال، لاڤین هاشم باقى، نورخان ناسح ئەبابەکر، خەندە خالد ئەنوەر، پەیوەند فۆاد احمد، محمد حسیب احمد.