Author Archives: admin

سەرۆکی زانکۆ سەردانی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی شەقڵاوە دەکات

لە درێژەی سەردانی کردنی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی بۆ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی 15/1/2019 به‌ یاوه‌ری به‌رێز پ.ی.د. جودت جعفر خطاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی و د. هۆشیار امین بەرێوبەری کاروباری زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تەکنیکی شەقڵاوەی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن بەڕێز د. عبدالهادی عمر قۆجە – راگری په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا بەرێزیان سه‌ردانی بەشەکانی پەیمانگە و ستاف و مامۆستایان و هۆڵه‌كانی خوێندنیان کرد بۆ لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چارەسەرکردنیان.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە وۆرک شۆپێکدا کرد کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، لە ژێر ناونیشانی “فریاگوزاری سەرەتایی” کە لە ژێر چاودێری بەرێزیاندا بۆفەرمانبەران ئەنجام دەدەرێت.

هەروەها بەرێز سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پرۆژەی دەروازەی نوێی پەیمانگە و دوو هۆڵی تاقیگەی کۆمپیوتەریان کردەوە کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجام درابوون.

لە درێژەی سەردانە مەیدانیەکەی سەرۆکی زانکۆ، یانەی قوتابیانی بەسەرکردەوە تاكو راستەوخۆ لەگەڵ قوتابیان بدوێت و گوێ لە کێشە و داواکاریەکانیان بگرێت.

 شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپى كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌ و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دەکات لە وۆرکشۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە خوێندنی باڵا

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۹/۱/۲۰۱۹ لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما بتو وۆرک شۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە خوێندنی باڵا سازدرا کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیەوە سەرپەرشتی دەکرا.

هەروەها هەردوو بەڕێزان د. ئاراس قادر حمدامین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و د. خلیل حسن یونس مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداریان لە کاروچالاکیەکان کرد لە پانێڵ و نووسینەوەی ڕاسپاردەکانی وۆرکشۆپەکە.

لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا بەوردی باس کرا لە ئەزموونی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی وڵاتی فینلاند و پرۆگرام مۆدیلەکانی پێشنیارکراو بۆ خولی پێداگۆجی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

شاندێکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کوردستان/سنە سەردانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر دەکات

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 8/1/2019 شاندێکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کوردستان/سنە سەردانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر یان کرد وە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و بەرێوبەری پەیوەندییەگشتیەکانی زانکۆکەمانەوە پێشوازیان لێکرا.

سەردانی شاندی ناوبراو بۆ کاراکردنەوەی یاداشتنامەی لەیەکتر تێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ بوو کە لە ماوەی رابردوودا واژووکرابوو بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی هاوبەش، هەروەها بڕیارە زانکۆی ناوبراو لە مانگی نیسانی 2019 کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام بدات ، داوا کرا زانکۆکەمان کە بە توێژینەوە بەشدار بێت لەو کۆنفرانسە.

 لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی کرا بە شێوەی گرووپ لە نێوان مامۆستایانی هەردوو زانکۆ ، وە جەختیش کرایەوە لە سەر پتەو کردنی پەیوەندیە کارگێری و داراییەکانی نێوانیان.

 بڕیارە رێکەوتی 31/1/2019 کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێ بەمەبەستی ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆدا.

کۆمپانیایەکی چینی خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایان و تەکنیک کارانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر دەکاتەوە

لە رێکەوتی 6/1/2019 پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر کۆتایی بە خولێکی راهێنانی دوو رۆژە هێنا کە لە لایەن کۆمپانیای  (Asia Light.co /Chint)ـی چینی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و تەکنیککارانی بەشی کارەبا کرابوویەوە لە تاقیگەی ئامێرە کارەباییەکان .