قوتابییانی بەشی پەرستاری وانەی جینۆسایدیان لە بارزان خوێند

ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2024، بە هاوکاری و هەماهەنگی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران لە بەشی پەرستاری – کۆلێژی تەکنیکی سۆران، گەشتێکی زانستی ـیان بۆ بارزان ئەنجامدا و له‌لایه‌ن بەرێز خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كران.

لەم گەشتە زانستییەدا، لەلایەن سەرپەرشتیارانی مۆنۆمێنت و بە ئامادەبوونی مامۆستا زرار موحسین محەمەد عەلی جێگری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و مامۆستایانی بابەت، وانەی جینۆساید بەشێوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی بارزانییە جینۆسایدکراوەکان لە بارزان پێشکەشی قوتابییان کرا.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەشکردن بۆ بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان رادەگەیەنێت

بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێنج کورسی خوێندن لە بەشەکەدا رادەگەیەنێت.

لە چوارچێوەی بایەخی زانکۆمان بە کۆلێژ و پەیمانگاکان و بەشە زانستییەکانی، پێنج کورسی لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر تەرخان کرا کە پێشکەشکردن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە دەبێت و دواتر چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئەنجام دەدرێت کە داواکاری بۆ وەرگرتن لەو بەشە پێشکەش دەکەن. پێویستە پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بێ.


ئەو قوتابیەی وەردەگیرێت ئەگەر لە شوێنی دیکە قوتابی بێت دەبێت کێشانەوەی دۆسیە بکات.
تێبینی:ئەو لینکە تا ڕۆژی شەممە رێکەوتی 25/1/2025 بەردەست دەبێت.

جێی ئاماژە بەشی پەلى دەستکرد و پاڵپشتەكان تاکە بەشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق کە قوتابی دەرچووی ئە بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پسپۆرى پەلى دەستکرد وپاڵپشتەكان پێ دەبەخشرێت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن و بینینی تەواوی رێنماییەکان دەتوانن کلیک لێـــــــــــــرە بکەن

پیرۆزبایی و دەستخۆشیکردن

هەر لەمیانەی پیرۆزبایی و دەستخۆشیکردن

ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی١ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر لەگەڵ هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەرێوبەری نوسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێژ بەڕێز پ.ی.د.بەهمەن تەها عومەر و بەرپرسی یەکەی زانستی بەڕێز م.ی. بەیاد عبدالقادر احمد، پیرۆزباییان ئاراستەی بەڕێزان ستافی تازەی زێرەڤانی کۆلێژ کرد کە ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ ستافی پێشوو ئاڵوگۆڕیان پێکراوە و وەک ستافی تازە و کارا لە ئەرکی تازەیان دەستبەکاربوونە…
هەر لەمیانەی پیرۆزبایی و دەستخۆشیکردن لە بەڕێزان، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوەگفتوگۆیەکی دڵسۆزانەوئاڵوگۆرکردنی بیروبۆچوونی نیشتیمانیانەی لەگەڵیان کردوو ، داواکارییەکانیان ڕاسپاردەی جێبەجێکردن کرد ، بەڕێزانیش لە ستافی تازە هاوکاری و ئەرکی ئاسایشی کۆلێژیان دووپاتکردەوەو هەموو توانای خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆلێژ دەخەنەکار و درێخی ناکەن لەکارەکەیان ، بەهیوای هاوکاری بەردەوام و پێزانین و خزمەتکردن.

لە بارزان قوتابییانی به‌شی ئافرەتان و لەدایکبوون وانه‌ی جینۆسایدیان خوێند


ڕۆژی سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، بە پاڵپشتی و هەماهەنگی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، قوتابییانی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوونی کۆلێژی تەکنیکی سۆران / قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران، گەشتێکی زانستی ـیان بۆ بارزان ئەنجامدا.

لە گەشتە زانستییەکەدا قوتابییانمان وانەی جینۆسایدیان بەشێوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی ئەنفالی بارزانییەکان، لەلایەن سەرپەرشتیارانی مۆنۆمێنت و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و مامۆستایانی بابەت وەرگرت.

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ زانستییه‌كه‌یان بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان تا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی وانه‌ی جینۆساید بخوێنن، ڕاگری کۆڵێژ و مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژەکەمان ، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانییان كرد و له‌لایه‌ن شێخ خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لێكران.