ڕێزلێنانی تایبەت

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ١٩ی١ی٢٠٢٥ ، بەئامادەبوون ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و میوانداری و یاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین ، ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە بەڕێز پ.ی.د.ڕەنج سیروان عبدالله و بەڕێزان لە ئەنجوومەنی کۆلێژی تازە و پێشوو کە هەریەک لە سەرۆک بەشی پێشووی میکانیک و وزە بەڕێز پ.د.ئەحمەد محەممەد ئەدهەم و سەرۆک بەشی تازەی میکانیک و وزە بەڕێز د.دلێر عوبێد ڕەمەزان ، سەرۆک بەشی رێگاوبان بەرێز م.بەفرین چەلەبی زيرو و سەرۆک بەشی پێشووی شارستانی بەرێز پ.ی.د.بەهمەن عومەر تەها و سەرۆک بەشی تازەی شارستانی بەڕێز د.کامەران سلێمان ئیسماعیل ، سەرۆک بەشی سیستەمی زانیاری بەرێز د.میدیا علی ابراهیم بەژداریان لەم بۆنەیە کرد کە رێکخسترا لەلایەن بەشی ئەندازیاری میکانیک و وزە بە هەوڵ و ماندووبوون و ڕێکخستنی بریاردەدەری بەش بەڕێز م.ژیان و بە بەئامادەبوونی مامۆستاوئەندازیارانی بەشی میکانیک و وزە…
ئەم بۆنە تایبەتە بەهۆی ئاڵووگۆڕی پۆستی سەرۆکی بەش بوو کە دەستخۆشی و ڕێزلێنانی تایبەت لە بەڕێز پ.د.ئەحمەد محەممەد ئەدهەم کرا و هەوڵ و ماندووبوون و کارامەیی زانستی و ئەکادیمی بەرزراگیرا لەلایەن بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ کە زۆر بەوردی و بەوشەی خزمەتی زانستی لەماوەی کارکردنی لە بەشەکە زۆر بە دڵسۆزانە و بەو پەڕی گیانی لەخۆبووردووانە کارەکانی راپەراندووەوخزمەتێکی باشی کردووە ، دواتر بە وتەی هەریەک لە ئامادەبووان و ڕاگری پێشووی کۆلێژ بەڕێز پ.ی.د.گەیلان اسماعیل حسن و بەڕێزەکانی تر بۆنەکە فراوانتروجوانتر کرا … لەپاڵئەمەشدا هەریەک لە ڕاگرو ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و ئامادەبووان پیرۆزباییان لە سەرۆک بەشی تازە بەڕێز پ.ی.د. دلێر عوبێد ڕەمەزان کردوو ، هاوکاری و پاڵپشتی هەمووان بۆ بەڕێزیان دووپاتکرایەوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواست و کاروانی پرۆسەی زانستی کۆلێژ بەردەوام دەبێت لەلایەن ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی..

راگری پەیمانگە بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

راگری پەیمانگە بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

ئەمرۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2025، د. طالب محەمەد شەریف عومەر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەیاوەری سیروان حسکۆ بەرپرسی نوسینگەی مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد و لە لە لایەن د.ئومێد صباح پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارکدا باس گفتوگۆکرا دەربارەی پێشخستنی پەیمانگەی تەکنیکی میێرگەسۆر، و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران خۆشحاڵبوو بە پێشکەوتنەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە ماوەی رابردوو.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی دا هاوکاربێت بۆ زیاتر پێشخستنی پەیمانگە و چارەسەرکردنی کێشە و کەم و کوڕییەکان بەشێوەیەکی گونجاو بۆئەوەی باشتر خزمەت بکات بە کایەی زانست خوێندنی باڵا و مرۆڤایەتی لە هەموو کوردستان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبونەوەی لێژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی رێکدەخات

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبونەوەی لیژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەلایەن پ.د. ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و د.بازیان یونس محی الدین یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لێکرا، پاشان کۆبونەوەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێوەچوو.


لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی زانستی دەربارەی پرۆگرامەکانی خوێندن تیشکی خرایە سەر، گفتوگۆی زانستی و ئەکادیمی لەسەرکرا، ئامانج و مەبەستی کۆبونەوەکە پێشخستن و تازەکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و داڕشتنی بەرنامە و کاری داهاتوو بوو، کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی زانستی خوێندن بکات لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

 

قوتابییانی بەشی پەرستاری وانەی جینۆسایدیان لە بارزان خوێند

ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2024، بە هاوکاری و هەماهەنگی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران لە بەشی پەرستاری – کۆلێژی تەکنیکی سۆران، گەشتێکی زانستی ـیان بۆ بارزان ئەنجامدا و له‌لایه‌ن بەرێز خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كران.

لەم گەشتە زانستییەدا، لەلایەن سەرپەرشتیارانی مۆنۆمێنت و بە ئامادەبوونی مامۆستا زرار موحسین محەمەد عەلی جێگری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و مامۆستایانی بابەت، وانەی جینۆساید بەشێوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی بارزانییە جینۆسایدکراوەکان لە بارزان پێشکەشی قوتابییان کرا.