کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری١٥-١-٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ تاوتوێکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ( النهرین) کرد .

بەرواری ١٣-١-٢٠٢٥ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، پێشوازی لە سەرۆك بەشی ئەندازیاری پەلی دەستكرد
وپاڵپشتەكان( دكتۆر ایاد مراد )لەگەل( دكتۆر احمد الدروبی) لە زانكۆی (النهرین )سەردانی بەشی پەلی دەستكرد وپاڵپشتەكانیان كرد ، ئامانجی سەردانەكه بۆ دەست پێ كردنی هەمەهەنگی نێوان هەردوو بەش بۆ پەرپێدانی زیاتر بە خوێندن له بواری پسپۆری پەلی دەستكرد وپاڵپشتەكان دواتر قەڵغانی زانكۆی (النهرین) یان پیشكەشی ( ڕاگر) ی کۆلێژ كرد لەکۆتایی سیمینارەك پیشكەش كرا لەلاین( دكتۆر ایاد) بە ناو نیشانی Osseointegration Prosthetics .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆلەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری٨-١-٢٠٢٥ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی بۆ( سیمستەری پایزە دەوری دووەم ) کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە ، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پڕۆسەکە بن و گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە کریستیانیەکان دەکات .

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینی و جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی كریستیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژو کەسوکاریان دەکەین بەهیوای ڕێز گرتن لەهەموو بیروڕاو ئایدۆلۆژیکان بۆ بنیاد نانی کوردستانێکی بەهێز، بۆ پێکەوە ژیان و ئاشتی خۆشگوزەرانی .

پ .ی .د مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر