Daily Archives: ئایار 7, 2025

کۆبوونەوەی وەرزیی رێکخەرانی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژ و پەیمانگاکان بەڕێوەچوو

بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی  کارەکانی سەنتەری پەرەپێدانی کار، بە سەرپەرشتی پ.ی.د.هەتاو کەریم بەريوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار کۆبوونەوەی وەرزیی خۆی لەگەڵ رێکخەرانی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژ و پەیمانگاکان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی پلانی شەش مانگی رابردوو سەبارەت بە پەرەپێدانی کارو پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و کەموکوڕییەکان و ئاستەنگەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردن، هەروەها هەڵسەنگاندنی ڕۆڵ و ئەدای رێکخەرەکانی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کاری بەشەکان و ئامادەکردنی راپۆرتی گشتگیر سەبارەت بە گشت چالاکییەکان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی پلانی مەشقی هاوینە و گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی مەشق هاوینە و مەشق و ڕاهێنان بوو لە ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات بێت بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی بەشە جیاوازەکان لە پرۆسەی مەشق و ڕاهێناندا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر بەدواداچوون بۆ پلانی راگەیاندراوی پەرەپێدان و ئەبدیتکردنەوەی پرۆگرامەکانی خويندن کە لە ئێستادا دەبێت گشت بەشە جیاوازەکان بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە بێت و گونجاو بێت لەگەل بازاری کاردا.

لە کۆتایدا گفتوگۆ سەبارەت بە پلانی شەش مانگی داهاتووی سەنتەری پەرەپێدانی کار و سوود وەرگرتن لە کەموکوڕییەکانی ئەم ساڵ گفتوگۆ و لەسەر کرا و بە وەرگرتنی تێبینی و پێشنیازەکان کۆبوونەوەکە کۆتایی هات…

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەشدا… ئامادەبووان کران بە دوو گروپ و دابەش کرابوون بەسەر گرووپی ستافی CDC و ئەکادیمییانی CDC … گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پلانی داهاتووی CDC بۆ یەک ساڵ وپێنج سالی و 10 ساڵیدا کە ئامادەکارییە لە چوارچێوەی پرۆژەی رایز کە زانکۆمان لەگەڵ حەوت زانکۆی هەرێمی کوردستان و ئەورووپا ئەنجامی دەدەن و گفتوگۆی تیروتەسەل کرا.

 

بە وێنە ـ ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگە بەڕێوەچوو

رێکەوتی (٧ ی ئایاری ٢٠٢٥ )ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر/ بەیانیان و ئێواران بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ.ی. د. تیران جمیل پیرۆ) راگری پەیمانگە و بەرێز ( د. طارق ويسي صادق ) یاریدەدەری راگر و سەرجەم سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگە بەڕێوەچوو.

       هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان      

وۆرک شۆپێکی زانستی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی لە کەمپی یەکی زانکۆمان بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و میوانان، وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی ( Strategic Curriculum Planning for Radiologic Technology to Meet Futur Workforce Needs ) بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی وۆرک شۆپی پێشکەش کرد.

 دواتر سەرۆکی زانکۆ لە وتارێکدا ئاماژەی گرنگی ئەنجامدانی سیمینار و ۆورک شۆپ لە کۆلێژ و پەیمانگەکان کرد و پاڵپشتی خۆی و تیمەکەی لە ئەنجوومەنی زانکۆ دووپاتکردەوە هەر کۆنفڕانس و ۆورک شۆپێک لە بەرژەوەندی پێشکەوتنی زانکۆ و زانست بێت، بێ دوو دڵی پاڵپشتی دەکەین تا ئەوەی لە ڕووی جیهانییەوە زانکۆمان زیاتر بناسرێت.

پاشان ناوەرۆکی وۆرک شۆپ لەلایەن (د.ئازا اسماعیل عبدی ) و (م. ڕێبەر ڕۆستەم رسول) روونکرایەوە و ئامادەبووان کران بە چەند گرووپێک تاوەکو بەشێوەی پراکتیکی چەند چالاکییەکی تایبەت بە وۆرک شۆپەکە ئەنجام بدەن.

لەکۆتایی لەلایەن ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکییەوە بڕوانامەی بەشداربوون دابەش کرا.

بەشداری لە مەڕاسیمی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتی هیندستان

ڕۆژی سێشـەممـە (6ـی ئـایـاری 2025) ، بـەبـانگهێشتێکـی فـەرمـی کونسوڵخـانـەی وڵاتـی هینـدستـان، شـانـدێـکی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر کـە پێکهـاتبـوون لـە بـەڕێـز (پ.د.ئیـدریـس محـەمـەد تـاهیـر هـەرکـی) سـەرۆکی زانکـۆ بـە یـاوەری ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنـەلۆجـی (پ.د.کیهـان زرار غفـور) و یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر(د. طارق ويسي صادق). ئـامـادەی ڕێـوڕەسمـی مـاڵئـاوایـی لێکـردن و کـۆتـایهێنـان بـە کـارکـردنی بـەڕێـز (Madan Gopal) کـونسـوڵـی گشـتی وڵاتـی هینـدستـان لـە هـەولێـر بـوون.

لـە مـەراسیمـەکـەدا ژمـارەیـەک بـەرپـرسـی حکـومـی و کـونسوڵی وڵاتان بـەشـدار بـوون، بـەمـەبـەستـی دووپـاتکـردنـەوەی ڕێـز، وەفـا بـۆ بـەڕێـز (Madan Gopal).

شـایـەنی بـاسـە وڵاتی هینـدسـتان بـەردەوام گـرنگـی زۆری بـە پتـەوکـردنی پـەیـوەنـدییـەکـانی داوە لـەگـەڵ زانکـۆکـانی هـەرێـم، بـەتـایبـەت زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکی هـەولێـر بـە ئـامـانـجی بـەرەوپێـشبـردنیـان لـە لایـەنـە زانستـی و ئـەکـادیمییـەکـان.

Erbil_Technical_Medical _Institute

‎#پەیمانگەیتەکنیکیپزیشکی_هەولێر

EPU #ETMI #epu

foryouシ