Daily Archives: ئایار 6, 2025

5ـی ئایار ڕۆژی جیهانی مامانی بەرز و پیرۆز ڕاگیرا

ڕۆژی سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مامانی بەشی ئافرەتان و لە دایکبوونی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەن، چەند چاڵاکییەک لەلایەن قوتابییانی بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون ڕێکخراو.

ڕاگری کۆلێژی بەم بۆنەیەوە لە وتارێکدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابییانی ئەم بەشە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و کارەکەیانی بە پیشەیەکی پیرۆز وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی دایکانی دووگیان و کۆرپەکەیان.

دواتر دکتۆرە نێرگز ئەحمەد محەمەد لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی مامانەکان وتارێکی لەم بارەیەوە پێشکەش کرد.

ئەم مەڕاسیمە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ئافرتان و لەدایک بوون م. ئازاد حوسێن و قوتابیانی بەشی ناو براو ڕێکخراو بوو بۆ پیرۆز کردنی ئەم یادە جیهانییە.

قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران گەشتێکی زانستیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

ڕۆژی سێ شەممە 6ـی ئایاری 2025، لەژێر چاودێری پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بە هاوکاری سەرۆکی بـەشی ژمێریاری، م.ی.فاطمە محەمەد عزۆ و مامۆستـایـانی بەش، قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری/ بەیانیان و ئێواران سەردانی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

مەبەست لە سـەردانەکەیان ئاشنابوونی قوتابییان بوو بە کاروباری دیوانی چاودێری و شێوازی کارکردنیان و چۆنیەتی ووردبینی کردن و چاودێریکردنی داهات و خەرجی دام و دەزگاکانی میری، هەروەها شێوازی بەداواداچوون بـۆ ئەو سکاڵا و داواکاریانەی کەوا پێشکەشی دیوانەکەیان دەکرێ لەلایەن کەرتی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی نـەزاهـە و لایەنە پەیوەندی دارەکان.

لە کۆتایی گەشتەکەیاندا مامۆستایانی سەرپەرشتیار و قوتابییان بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ سوپاس و پێزانینان ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی و ستافی دیوان کرد، لەهەمبەر ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لێیانکراوە.

قوتابییانی بەشی پەرستاری گەشتێکی زانستی ـیان بۆ زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی جیهان ئەنجامدا.

قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری، بە سەرپەرشتی مامۆستایان (م. ڕێباز عمر، م.ڕاهین شریف، م. هەڵمەت ئەحمەد، م. ئارام ستار، م. دیلمان شریف) گەشتێکی زانستی ـیان بۆ هەردوو زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی جیهان لە هەولێر ئەنجامدا.

گەشتەکە بۆ وەرگرتنی زانیاری بوو لەسەر نوێترین تەکنیکەکانی زانستی پەرستاری و ئاشنا بوونی قوتابییانمان بە ئامێری پێشکەوتووی بواری پەرستاری.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ و سەرۆکایەتی بەشی پەرستاری، سوپاسی هەردوو زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی جیهان و مامۆستاکانیان دەکەین کە هاوکاری قوتابییانمان بوون.

 

ڤیستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرێز پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت و قایمقامی قەزای خەبات و لیژنەی ناوچەی خەبات و لیژنەی ناوچەی زانکۆ و لقی دەوروبەری قوتابیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، فیستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی خەبات لەژێر ناونیشانی (ژیانی راستەقینە تێکەڵی زانست و کولتوورە) بەڕێوەچوو.
ڤیستڤاڵەکە لە چەند بڕگە و بەشێکی هەمەڕەنگ پێکهاتبوو، کە بووە جێگەی دڵخۆشی ئامادەبووان، لە کۆتایدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و
بەشداربووان دەستخۆشی لە رێکخەرانی ڤیستڤاڵەکە کرا .