لە درێژەی کار و چالاکییەکانی وەرزشی پەیمانگەمان، خولێکی تۆپی پێی بۆ قوتابیانی پەیمانگەمان کرایەوە.
دوای بەڕێوەچوونی یارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی مایس ٢٠٢٥، یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان تیپی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر کە بەشداریی خولەکە بوو لەگەڵ تیپی کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمی یاری کۆتایی پاڵەوانەتیەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی د تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر و پ.ی د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و پ.ی د.سەرسام شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لە یاریگای تۆپی پێ ی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەلێر بەڕێوەچوو، تێپی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بە ئەنجامی ٢ ـ ٠ لە تیپی کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێری بردەوە و بووە براوەی پاڵەوانییەتییەکە٫ و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر یاریزانان دابەشکرا .

















