ڕۆژی سێ شەممە 29 ی نیسانی 2025 بەشی ڕووەکە پزیشکیەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا










بەسەر پەرشتی بەڕێز ( م.ی عەلی حسێن میر ) سەرۆکی بەشی ڕووەکە پزیشکیەکان و ( م. شعبان کاسول عباس ) مامۆستای بابەت گەشتێکی زانستیان بۆ قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکیەکانی پەیمانگاکەمان ڕێکخست لە وانەی پۆلێنی ڕووەک ( Plant Taxonomy ) بۆ نێو سروشتی دەڤەری بارزان لە شانەدەر ، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاشناکردنی قوتابیان بە ڕووەکە خۆڕسکەکانی دەڤەرەکە و جۆرەکانیان و سودو گرنگی هەمە لایەنەی ڕووەکەکان، هەروەها ناساندنی ئەو ڕووەکانەی کە لە دەڤەرەکەدا هەبوون لەگەڵ خاسیتەکانیان، دوای ئەوەش شێوازی کۆکردنەوە و پۆلێنکردنی ڕووەکەکان و ئامادەکردنیان بۆ تاقیگەی ڕووەکی پێشانی قوتابیەکان درا لەلایەن مامۆستای بابەت.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر