Monthly Archives: نیسان 2025

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوالیتی هەوا و ئاستەنگە تەندروستییەکان بە بۆنەی ڕۆژی تەندروستى جیهانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بەرواری (٧/٤/٢٠٢٥) پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆبە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربەشداربوو لە  وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوالیتی هەوا و ئاستەنگە تەندروستییەکان بە بۆنەی ڕۆژی تەندروستى جیهانی کە لە زانکۆی جیهان-هەولێربەڕێوەچوو، کە چەندین بابەت پێشکەشکران لەلایەن ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکە .

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیمانگە بەرێوەچووکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیمانگە بەرێوەچوو

 

ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٦ی نیسانی ۲۰۲٥، بە سەرپەرشتی بەرێز پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، ئەنجوومەنی پەیمانگە کۆبوونەوەی ژمارە (٦)ی بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٤ -٢٠٢٥) ئەنجامدا ، کۆبونەوەکە باس لە بابەتەکانی ( زانستی و کارگێری و دارایی و قوتابیان و چالاکییەکان ) تاوتوێ کرا.
 
 
 
 

ڕاگری پەیمانگە جەژنانە لەگەل ماموستا و فەرمانبەر و قوتابیان دەکات

ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٦ی نیسانی ٢٠٢٥ بەرێز (پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسول) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، سەردانی بەشەکان و یەکە و هۆبەکانی پەیمانگەی کرد، بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنانە لەگەل ماموستیان و فەرمانبەران و قوتابیان.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/٤/٦