Monthly Archives: شوبات 2025

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠ی٢ی٢٠٢٥ ، لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و بە ئامادەبوونی هەردوو بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی ، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سیمپۆزیۆمی زمانی دایک لە نێوان توانستنی ئەکادیمی و ئاسۆی رۆشنبیریدا بەرزڕاگیرا ، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر….

شایانی باسە لەم سیمپۆزیۆمەدا ، بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بە چڕوپڕی باسی لە گرنگی زمانی دایک و کاریگەری زمانی کوردی لەسەر داهێنانی زانست و بەشەزانستییەکاندا کرد و هەوڵ و توانای زمانەوانانی کوردی بەرزنرخاند ، کە میوانانی حزبی و حکومی ئامادەی سیمپۆزیۆمەکە بوون و وەک بۆنەیەکی ساڵانەی بەردەوام باسکراو ئامانج و کاریگەری و گرنگییەکەی خرایەڕوو…

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ ۆورکشۆپی گونجاندنی پڕۆگرامەکانی پسپۆڕی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لەگەڵ بازاڕی کاردا بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.موراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆمان، ۆورکشۆپ بە ناونیشانی گونجاندنی پڕۆگرامەکانی پسپۆڕی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لەگەڵ بازاڕی کاردا بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ۆورکشۆپەکەدا و پ.ی.د.موراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە وتەیەکدا وێڕای بەخێڕهێنانی میوانان، هاوکات ئامانجی ۆورکشۆپەکەی خستەڕوو.

دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە زمانی ئینگلیزی بەخێرهێنانی ئامادەبووانی بیانی وۆركشۆپەکەی کرد و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کاری کرد کە بە هاوکاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەربە زانکۆ بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە وۆركشۆپانە.

 سەرۆکی زانکۆ راشیگەیاند، کە زانکۆمان بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ستراتیجییەتی کارەکانی خۆی لە بازاڕی کاردا بدۆزێتەوە.

دواتر د. ذکری عەلی عەزیز  سیمینارێکی بە شێوەی ( ئۆنلاین ) لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆکانی عەرەبی پێشکەش کردو ناوەڕۆکی بابەتی وۆركشۆپەکەی شیکردەوە، دووەم سیمینار لەلایەن م. سەوزە سەعدی سەعید، مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشکەشکرا، لەکۆتاییدا بڕوانامەی ڕێز لێنان دابەشکرا.

لە دوو سیمیناری جیادا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پلان و دیدگای سەنتەری پەرەپێدانی کار ناسێندرا

لە درێژەی هەڵمەتی ناساندنی سەنتەری پەرەپێدانی کار بە هاوبەشاکانمان، لە دوو سیمیناری جیادا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کار و دیدگاو ئامانجی سەنتەری پەرەپێدانی کارو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەلێر بۆ قوتابیان، مامۆستایان، رێکخەر و نوێنەرانی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە بەشە زانستیەکان و سەرۆک بەشەکان خرایە ڕوو

بە مەبەستی زیاتر کارکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بازاری کار.. هەروەها گۆرێنی بیر و بۆچوونی قوتابیان و دەرچووانمان بۆ ئەوەی چیتر بە دوای دامەزراندنی کەرتی گشتییەوە نەبن بەڵکو ڕوویان لە کەرتی تایبەت بێت و ببن بە خاوەنی کاری خۆیان بن..

لە کۆتاییدا بە تێبینی و پێشنیازەکان سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا.

کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پەیمانگەئەنجامدرا

ئەمڕۆ ٢٣/٢/٢٠٢٥ بەئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیــران جمـیل پیـرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طـارق ويسـي صـادق) و گشت ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی پەیمانگە ئەنجام درا.