ۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی١ی٢٠٢٥ ، لەژێر چاودێری و ڕاسپاردەی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەڕێزمامۆستا ئەحمەد عبدالعزیز احمد ، هەستان بە سەردانیکردن و بەسەرکردنەوەی مامۆستا محسن علی مولود بەرپرسی چالاکییەکانی وەرزشی لەهۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی کۆلێژەکەمان لەلایە ن بەڕێزیان، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و لەنزیکەوە کاروچالاکییە وەرزشی و پێداویستییەکانی وەرزشیان تاووتوێکردو داواکارییەکانیان لەنزیکەوە وەرگیرا…
مەبەست لەو سەردانە زیاتر بایەخدانە بەو بوارەگرنگە کە قوتابییان دەتوانن لە پاڵ ئەرکە زانستییەکان و پابەندبوونیان بە خوێندن ، وەرزشیش وەک چالاکی مێشک و ئارەزووی زیاتریان بۆ کۆلێژوبەشەزانستییەکان هەبێت و ئەندازەووەرزش هاورێیەتییان دەبێتە ئەندازیارێکی کارامەتر….
شایانی باسە هەر یەک لە بەڕێزان سەردانی باغچەوشوێنەتایبەتییەکانی ئەم ناوچەیەیان کرد و دیمانەیەکی پراکتیکیان ئەنجام دا کە لەو شوێنە هەر گرفتێک هەیە ، بتوانن چارەسەری بکەن ، بەڕێزان لەو دیمانەیەدا دوو بابەتی گرنگیان وەرگرت کە یەکێکیان لە دۆخێکی خێرا چارەسەردەکرێت و ئەوەیتر دەبێت لیژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ دابنرێت…
هەر لەو دیمانەوبەسەرکردنەوەیەدا، یاریدەدەری ڕاگر باسی لە سوودی یاری تێنس کرد کە پێشتر ئەنجامی داوە و لەیارییە ئارامبەخش و بەسوودەکانە ، هەربۆیە لەگەڵ مامۆستا موحسین بەیارییەکی تێنس ، کەش و هەوایەکی وەرزشیان دروستکرد تاوەکو ئارەزووی قوتابیان زیاتر بێت بۆ چالاکی وەرزشی ، بەهیوای بەردەوامی و باشترین کۆتاییان بەدیمانەکە هێنا..