Daily Archives: كانونی دووه‌م 12, 2025

یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە بەشەناوخۆیی کوڕانی بەسەرکردەوە

یاریدەدەری ڕاگر بەشەناوخۆیی کوڕانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ١٢/١/٢٠٢٥ سەرلەئێوارە یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە د.طارق ويسی صادق بە یاوەری م. رەوەند سلێمان بەرپرسی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی و بەرپرسی هۆبەی بەشەناوخۆیی م. رێباز وە فەرمانبەرانی سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆیی. سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕانی قوتابیانی پەیمانگە کرد بۆ ئاگادار بوون لە نزیکەوە لە ڕەوشی بەشەناوخۆیەکەو بەدواداچوونی کەموکوڕیەکان وە چاودێری هەموو ئامێرەکانی سەلامەتی تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان وەک ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ئاگرکوژێنەوە وە پێداویستییەکانی قوتابیان.

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە خۆپاراستن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان و چۆنیەتی زیادکردنی بەرهەمی تەندروست رێکدەخات

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە خۆپاراستن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان و چۆنیەتی زیادکردنی بەرهەمی تەندروست رێکدەخات

رۆژی سێ شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2025، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی زانستی لە ژێرناونیشانی “خۆپاراستن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان: هەنگاو و ستراتیژییەکان، لە زیادکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان بەشێوەیەکی تەندروست” بەبەشداری مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی پسپۆڕ لە بوارەکە، بۆ ئاژەڵدارانی سنووری سۆران و مێرگەسۆر رێکدەخات.

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێڵ پێکدێت بەبەشداری بەڕێزان (پ.ی.د. هێمن کاکەخان عەوڵا مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. عەبدولقادر ئەحمەد حسێن مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین، د. شەهید رەمەزان عەزیز، سەرپەرشتیار لە کارگەی زۆم، پ.ی. سیڤان حەسەن بەکر مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. سەیدەوان عومەر یوسف پزیشکی ڤێتێرنەری راوێژکار لە بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سۆران).

بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم ئاژەڵدارانی سنوورەکە دەکەینەوە کە بەشداری بکەن لە وۆرکشۆپەکە ئەویش بە مەبەستی زیاتر خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەرزی زستان و ، زیاد کردنی بەرهەمی ئاژەڵەکانیان بەشێوەیەکی تەندروست.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر