شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی کوردستان بۆ داهێنان و نوێگەری دەکەن

رۆژی سێ شەممە 26ی ئاداری 2024، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی، پ.د. کەیهان زرار غەفوور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پ.ی.د. ڕەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان سەردانی پەیمانگەی کوردستان بۆ داهێنان (K.I.I)يان کرد و لە لایەن دکتۆر ئازاد نەجار سەرپەرشتیاری پەیمانگەی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی تەکنەلۆجی و داهێنان لە نێوان زانکۆمان و پەیمانگەی ناوبراو، و هەردوولا جەختیان لە داڕشتنی ستراتیژیەتێک کردەوە تاکو لە داهاتوودا پرۆژەی گەورە و هاوبەش بەیەکەوە جێبەجێ بکەن.

پەیمانگەی کوردستان بۆ داهێنان و نوێگەری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تایبەتە بە پرۆژەی داهێنان و تەکنەلۆجیا و پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنەلۆجی و پیشەسازییەکان لە کوردستان.

کۆتایی هاتنی خولێکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو

رۆژی سێ شەممە 17ـی کانونی دووەمی 2023 بە ئامادەبونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەرێز دانا عبدالکریم وە پارێزگاری هەولێر بەرێز ئومێد خۆشناو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک بەرێز پ.د. ادریس محمدتاهیر هەرکی، وە سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بەرێز پ.ی.د. ادریس هادی، وە راگری کۆلێژی ئەندازياری هەولێر بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر وە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی، لە هۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر رێورەسمی کۆتایی هاتنی خولێکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو کە بۆ ئەندازیارانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرابوویەوە.
خولەکە بە سەرپەرشتی نوسینگەی راوێژکاری هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەرێوەچوو کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو و تیایدا 70 ئەندازیاری وەزارەتی ناوبراو بەگشتی بەشداربوون، و وانەکان لە لایەن 10 مامۆستای هەردوو زانکۆ پێشکەش دەکران.
لەکۆتایی رێورەسمەکەدا رێورەسمەکەدا بروانامەی رێزلێنان بەخشرايە بەرێزان مامۆستايانی وانەبێژ و بروانامەی دەرچوون بەخشرايە ئەندازيارانی بەشداربوو لە خولی راهێنانەکە.

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دەکات

د.عەمرو عیزەت سەلامە، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری کرد بۆ بەشدارییکردنی لە 56هەمین کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کە لە رۆژانی 4-5ـی ئاداری 2024لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو.

د.عەمرو عیزەت سەلامە لە پەیامێکی فەرمییدا بەناوی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد و هیوای خواستووە ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەممولایەک.

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی لە پەیامەکەیدا سوپاسی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری کرد بۆ بەشدارییکردنی لە 56هەمین کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کە لە رۆژانی 4-5ـی ئاداری 2024 لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو، و هیوای خواستووە هەماهەنگیی نێوان یەکێتییەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام بێت لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و پەرەپێدان بە ئاستی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی عەرەبی.

جێی ئاماژەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وەک یەکێک لە زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی ساڵانە بە فەرمی بانگھێشتی کۆنگرەی یەکێتییەکە دەکرێت کە ھەر خولێکی لەلایەن زانکۆیەکی ئەندام لە یەکێتییەکە میوانداریی دەکرێت.