راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەکات

رۆژی چوار شەممە 5ی حوزەیرانی 2024، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی پ.د. ئەمین ساڵح محەمەد سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا و هەماهەنگی کردن لە پێشخستنی ناوەندە ئەکادیمییەکان بەگشتی و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەتایبەتی لەرووی زانستی و ژێرخانی ئەکادیمی.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە ستانداردەکانی کوالیتی خوێندن دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپی (ستانداردەکانی دەزگای متمانەبەخشینی هەرێمی کوردستان بۆ دەزگاکانی خوێندن) کە لە لایەن دەزگای متمانە بەخشینی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێکخرابوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.د. کەیهان زرار غەفوور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و مامۆستا کەمال محەمەد عەبدوڵا مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر ئامادەیبوون، گفتوگۆی تێر و تەسەل لەسەر ستانداردەکانی کوالێتی و جۆری خوێندن بۆ وەرگرتنی متمانە بەخشین ئەنجام درا.

ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن دەزگای متمانەبەخشینی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندن و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، و بڕیارە دوای ئەوەی سەرجەم ستانداردەکان ڕێک دەخرێنەوە بچێتە بواری جێبەجێکردن و بەم هەنگاوەش پرۆسەی خوێندن لە کوردستان دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتوو کە دەکرێت ببێتە هەنگاوێک تاکو لەڕێگەیەوە پرۆسەی خوێندن لە کوردستان بە نێودەوڵەتی بکرێت.

 

سەرۆکی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی بەڕێوبەری گشتی دەزگای ڕوانگە دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری زانستی، پ.د. کەیهان زرار غەفوور ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، سەردانی دەزگای روانگەی کرد و لە لایەن بەڕێز د. عەبدولسەلام مەدەنی بەرێوەبەری گشتی دەزگای پێشوازییان لێکرا.

ئەو سەردانە بەمەبەستی هەماهەنگی و بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و دەزگای ناوبراو بوو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگای وزەی خۆر، کەئەمەش دەکەوێتە ناو چوارچێوەی پڕۆژەی بەسەوزکردنی خوێندن و پەروەردە لە زانکۆدا.

لە گفتوگۆیەکی زانستیانەدا هەردوولا هیوایان خواست وەک کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی زیاتر هەماهەنگ بن بۆ هاوکاریکردن و زیاتر پێشکەوتنی کەرتی خوێندن و پەروەردە لەهەرێمی کوردستان.

سەرۆکی زانکۆ بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م. بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەسەرکردەوە.

لەو سەردانەدا سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی لەلایەن راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر سەردانی تاقیگە و هۆڵەکانی بەشەکەیان کرد کە بەشێکی تایبەتە و تاقیکردنەوەکانی بەشێوازێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت، و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان بوون و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆیان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کۆلێژی ناوبراو و بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق، دووپات کردەوە.