وۆرك شۆپێك لەژێر ناونیشانی (Open –Book examination) بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٥/١٢/٢٠٢٤ وۆرك شۆپێك لەژێر ناونیشانی (Open –Book examination) بە ئامادەبونی بەڕێز( د.تیـران جمیـل پیـرۆ ) ڕاگـری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایان (م.کۆڤان) و بەشێك لە مامۆستایان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەلایەن دڵزار سدیق ئەنوەر مامۆستا لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمێکدا قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی چارەسەری سرووشتی ئاشناکران بەناوەرۆک و ناساندی ئەم بەشە .

بەرواری ٤-١٢-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێزان ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێرو (دکتۆر مەهدی خالید ) سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی و ( پ ی د نجات جبار ) سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و بەشێک لە مامۆستاو فەرمانبەران ، ( رێکخراوی یەکێتی قوتابیان) ی کۆلێژ بەهەمەهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆلێژ هەڵسان بە چەند چالاکیەک بەبۆنەی هاتنی قوتابیان تازەوەرگیراو ،لەم چالاکیە قوتابیان ( حسن نجات و اسماء عصام ) ووتەو سیمنارەکانیان و چالاکیەکانیان بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد ،دواتر لەلایەن ڕاگرایەتی سوپسگوزاری و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە مەراسیمێکدا کرد .

ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٢/٣) وەفدێکی کۆلێژەکەمان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پ.ی.د. مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر و (د. ذکری علی عزیز) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و (م. ریبین ستار عثمان) بڕیاردەری بەش و (م. سەوزە سعدی سعید) بەشدار بوون لە مەڕاسیمێک لە بنکەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان ، لەمەڕاسیمەکەدا چەند چالاکیەک ئەنجام درا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

پێشانگایەک پرۆژەی شارستانی نمایشکرد

ئەمرۆ رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٣ بە ئامادەبونی ڕاگری کۆلێژ تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر و بەرێز ی.ڕاگر م.ی.سعد طلعت و بەرێز سەرۆک بەشی شارستانی پ.ی.د.بهمن عمر طە و مامۆستایانی بەش ، قوتابیانی بەشی شارستانی پێشانگایەکیان بە سەرپەرشتی مامۆستا رفاە رشید عبدالمجید ڕێکخست، کە مۆدێلی سەر بە پرۆژەی شارستانی نمایشکرد کە لەلایەن قوتابیانەوە دروستکرابوون. سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەشی شارستانی لەگەل ماموستا رفاە مجید کرا.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
+56
 
 
 
<img class="x16dsc37" role="presentation" src="data:;base64,” width=”18″ height=”18″ />
All reactions:
19