Monthly Archives: ئه‌یلول 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی خوێندنی یەک سمستەر لە زانکۆیەکی هۆڵەندا بۆ قوتابییانی دەڕەخسێنێت

لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاداشتی لێکـێگەیشتنی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆی هانز لە شاری خرۆنینگن لە وڵاتی هۆڵەندا بۆ زانستە کردارییەکان، هەروەها بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی قوتابییان، بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان دەرفەتی خوێندنی یەک سمستەر لە زانکۆی ناوبراو دەڕەخسێنێت بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- پێویستە پێشکەشکار قوتابی کۆلێژ بێت لە سمستەری 2 بۆ 6.

2ـ پێویستە قوتابی پێشکەشکارئاستى زمانی ئینگلیزی زۆر باش بێت (IELTS 5) کەمتر نەبێت.

3ـ دواکات بۆ پێشکەش کردن رۆژی یەک شەممە 15ی ئەیلولی 2024 دەبێت.

 

تێبینىیەکی گرنگ:

* گشت خەرجیەکان لە ئەستۆى قوتابى دەبێت وەک خەرجی مانەوە، پلیتی فڕۆکە و خەرجی ڕۆژانە.

*دەبێت قوتابى رەصیدى هەبێت تاکو ڤیزا وەرگرێت.

*بۆ خۆتۆمارکردن لـــــــــێـــــــــــــــرە کلیک بکە.

لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بۆ دەوامی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی 2023 ــ 2024 ڕاگەیاند.

بەناوی ڕاگرایتی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم قوتابییانمان دەکەین هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات۲۰۲٤/۹/۱