Monthly Archives: ئه‌یلول 2024

بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی بۆ پلانی ستراتیژی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کۆدەبێتەوە

بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی بۆ پلانی ستراتیژی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کۆدەبێتەوە

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی د.طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگە یەکەمین کۆبوونەوەی “بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی” بە بەشداری حەوت پرۆفیسۆری بەڕێز، بەڕێوەچوو کە تیایدا گفتوگۆی چڕوپڕ کرا سەبارەت بە پێداویستییە گرنگەکانی کۆمەڵگە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی سەرەکی باسکران و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە دەستنیشانکردنی بۆشاییەکان لە بواری ئەکادیمی و ژێرخانی پەیمانگاکە.

بۆردەکە پێیوایە هەرچەندە پەیمانگای تەکنیکی مێگەسۆر لە زۆر بواردا سەرکەوتوو بووە، بەڵام پێویستییەکی ڕوون هەیە بۆ فراوانکردنی بازنەی ئەکادیمی. بە تایبەتی تیشک خرایە سەر دامەزراندنی بەش و کۆلێژی نوێ کە خزمەت بە دەڤەرەکە و هەموو کوردستان بکات. هەروەها گرنگی دان بە بنیاتنانی ژێرخانی بەهێز، چونکە بناغەیەکی تۆکمە بۆ گەشەسەندنی داهاتوو پێویستە.

هەروەها ئەندامانی بۆردەکە هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی دامەزراوەکە بەشێوەیەک نەک تەنها پێشخستنی باشی ئەکادیمی بەڵکو وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە تایبەتی سەبارەت بە بەشداریکردنی کۆمەڵگە لە بواری داهێنانی پەروەردەیی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا زەمینەی دانانی پلانێکی ستراتیژی گشتگیرتر داڕێژرا و بڕیاردرا کۆبوونەوەکانی بۆردەکە بەردەوامییان هەبێت.

بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پێکهاتووە لە ژمارەیەک ئەکادیمیست و کەسانی شارەزا کە کار بۆ دانانی پلانی ستراتیژی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر و خوێندنی باڵا لە دەڤەری بارزان دەکەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری بەرچاو لە شێواز و جۆری کارکردن و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەکادیمییەکانی دەڤەرەکە ئەنجام دەدەن.

 

گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی پەیمانگە کرا

گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی پەیمانگە کرا

پێنجشەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٤/٩/٥
بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئاڵ و گۆڕ لە پۆستی ی.ڕاگری پەیمانگە و دوو سەرۆکی بەش کرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەستەی کارگێری ڕێکخراو،گشت سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان ئاڵ و گۆڕ لە پۆستی یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا بەڕێوەچوو کە تیایدا ( د.طارق ويسى صادق) لە شوێنی (مامۆستا محرم یاسین) وەک یاریدەدەری ڕاگر دەست بەکار بوو .
هەروەها (د.بیروان عبدالقادر علی ) لە شوێنی (د.مراد امیر احمد ) وەک سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو دەست بەکار بوو. ( م.ی. زانا عبدالرحمن حمد امین ) لەشوێنی ( م. دیار بکر صابر ) وەک سەرۆکی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان دەست بەکار بوو لە ڕێورەسمێکدا بەم بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی ڕێز لێنان و سوپاس و پێزانین بەخشیە هەریەکە لە مامۆستایان ( د. مراد امیر احمد) و ( مامۆستا محرم یاسین) و ( د. دیار بکر صابر ) لە پای ئەو خزمەتەی لە ماوەی ڕابردوو بە پەیمانگەیان کردوو.

                      هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
                 پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر 
                               ٥/ ئەیلول/ ٢٠٢٤

لەکۆبوونەوەیەکی زانستیانەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و قوتابخانەکانی ستیرلینگ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

ئەمڕۆ پێنچ شەمە 5ی ئەیلوولی 2024 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لەشاندێکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ کرد، ئەو پێشوازییەی سەرۆکی زانکۆ لەو شاندە بەیاوەری هەریەک لەیاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ بۆکاروباری کارگێری و دارایی، کاروباری زانستی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان ، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە شاندی ناوبراو سوپاسی سەرۆک زانکۆیان کرد بۆ پاڵپشتیان لەکۆنفرانسی ساڵانەی پەروەردەیی کە  ساڵانەلەمانگی11 ئەنجام دەدرێت، چەند مامۆستایەکی زانکۆمان تێیدا بەشداردەبن.

ئامانجی یاداشتەکە پەرەپێدانی هاوکارییە لە چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکان و کۆنفرانسی زانستی لەنێوان هەردوولا ، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەو دەستپێشخەری تایبەت لەنێوان زانکۆی پۆلی تەکنیک هەولێر و قوتابخانەکانی ستیرلینگ ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هاوبەشییە دەرفەتی پەروەردەیی، ئاستی زانستی توێژینەوە بەرز بکاتەوەو  سوود بە هەردوو دامەزراوەکە بگەیەنێت.

شاندی میوان پێکهاتبون لەبەڕێز د.هەڤاڵ سامی بەرێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لەشاری هەولێر کەهەریەک لەقوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر دەگرێتەوە ، م.شێروان بەرپرسی پەیوەندیەکان ، م.ڕێبین دەستەی ڕێکخەرانی کۆنفرانس ، م.فرست عەبدوڵا بەرپرسی نوسینگەی بەرێوەبەری گشتی.

ئالوگۆری پۆست

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. ایاد زکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ هەولێر وە بەرێز مامۆستا گۆڤان عمر حسن بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایان زانکۆی پۆلیتەکنیک ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٩/٤ ئالوگۆری پۆستی سەرۆک بەش و بریاردەری بەش لە بەشی سیستەمی زانیاری ئەنجام درا وە خاتوو مامۆستا د. میدیا علی ابراهیم بە ئەرکی سەرۆک بەش راسپێردرا کە پێشتر بەرێز م.ی. بەیاد عبدالقادر احمد سەرۆکی بەش بوو وە هەروەها خاتوو چنار مصطفی محمد بە ئەرکی بریاردەری بەش راسپێردرا کە پێشتر خاتوو م.ی. کوردستان ونس حمە بریاردەری بەش بوو وە دواتر هەریەک بەرێز راگر و بەرپرسی رێکخراوی زانکۆ سوپاسی خۆیان دەربری بۆ م. بەیاد و م. کوردستان وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ د. میدیا و م. چنار خواست.