رۆژی پێنج شەممە 30ی ئایاری 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشداری کرد لە گفتوگۆی نامەی دکتۆرای مامۆستایەکی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.
لەو گفتوگۆی دکتۆرایەدا هەریەکە لە پ.ی.د. مراد ئەمیر ئەحمەد و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی ئامادەیبوون، مامۆستا زەید نەبیل ئیلیا توانی بەسەرکەوتوویی بەرگری لە تێزەکەی بکات کە لە ژێر ناونیشانی (The Impact of HLA DQ2 and Soluble HLA- G in Diagnosis and Severity in Corresponding with other Autoantibodies of Cellac Disease) بوو، و لە لایەن لێژنەی تاوتوێوە دکتۆرای پێبەخشرا.
لێژنەی تاوتێکردن پێک هاتبوون لەم بەڕێزانە:
۱/ (پ.د. ماجد محەمەد مەحمود) (lmmunology) سەرۆک لێژنە – کۆلێژی زانست -زانکۆی موستەنصریە.
۲/ (پ.ی.د. زەکەریا عبدللە یاسین)(lmmunology) کۆلێژی پزیشکی -زانکۆی هەولێری پزیشکی. ئەندام
۳/ (پ.ی.د. ڕۆژان غانم محەمەد عەلاف) (lmmunology) کۆلێژی زانست – زانکۆی موصل ئەندام .
٤/ (پ.ی.د. توانا ئەحمەد مستەفا) (Cell Biology) کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. ئەندام
٥/ (پ.ی.د. گۆران قادر عثمان) (Cell Biology) کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. ئەندام
٦/ (پ.ی.د. نجاە جبار احمد) (lmmunology) کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. ئەندام و سەرپەرشتیار.