Daily Archives: ئایار 15, 2024

چوارەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابییان لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٤ کۆنفرانسی ساڵانەی قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەرێوەچوو.

لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا ( پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس ) وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی کرد بۆ پێدانی متمانەیان کەوا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ ــ ٢٠٢٤ ئەم کۆنفرانسە گرنگە لە کۆلێژەکەیان بەڕێوەچوو.

دواتر ( پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ) وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا وێڕای بەخێرهێنانی مامۆستایان و قوتابییان گوتی: “ئەم جۆرە کۆنفرانسانە گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە لەڕووی زانستی و ئەکادیمی، هەروەها بۆ کۆمەڵگەش پێویستن چونکە توێژینەوەی زانستی بۆخۆی رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەژیانی مرۆڤ و دەرگایەکیشە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا.

سەرۆکی زانکۆ گوتیشی، هەر بۆیە ئێمەش هەر لەسەر ئەو نیەتە ویستومانە کە لەمەودوا هەر ساڵە و لە شوێنێکی جیاواز کۆنفرانس ئەنجام بدەین ، رۆژێک لە مێرگەسۆر و رۆژێک لە شەقڵاوە و کۆیە و سۆران و خەبات و هەولێر ، هیواشی خواست کەوا قوتابییان ئەمڕۆ وانەیەکی تر فێربن لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانساتی زانستی.

لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی زانکۆ، دەستخۆشی لە لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس کرد و دەستخۆشیشی لە ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی سۆران کرد، کە میوانداری ئەو کۆنفرانسەیان خستە ئەستۆی خۆیان.

کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی (٥٧) توێژینەوەی قوتابییانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ گشت پسپۆریەکان لە چەند پانێڵێکی جیاواز.

دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکان، بڕوانامەی بەشداریکردن لەلایەن ( پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ )

و ( پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسەنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا )، پێشکەش بە قوتابییان و مامۆستایانی هەڵسەنگێنەر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی قوتابییان کرا.

See insights

Boost a post

All reactions:

سەرۆکی زانکۆ لە بەغدا بەشداری لە دیداری دواڕۆژی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەرانی هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، لە بەغدا بەشداری لە دیداری دواڕۆژی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ هەریەک لە د.محەمەد حسێن، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و د.یاسین صالح، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان و نوێنەرایەتی هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەشداری لە دیدارەکەدا کرد.

دیدارەکە بە پشتیوانی یەکێتی ئەورووپا و یونیسکۆ بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە باس لە دواڕۆژی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.

چاوەڕێ دەکرێت پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پەراوێزی دیدارەکەدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەشداربووانی ئەو دیدارە ئەنجام بدات کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی زیاتری زانکۆمان بکات.