ئەمڕۆ سێ شەممە 14ی ئایاری 2024، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی وە پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر ی. س. زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەهۆلیکۆنفرانس لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێک پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی “گۆڤاری پۆلیتەکنیک؛ هەڵسەنگاندنێک لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆ (A Comprehensive Look at Polytechnic Journal’s Annual Evaluation and Policy Enhancements).
ئەو سیمینارە بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و د.کارزان کەریم خواڕەحم ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیران و د. امیر چالی ڕاوێژکار لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، د.گەلاوێژ عبید پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن دەستەی کارگێری گۆڤار بەناوی سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانان کرا، دواتر لەلایەن پ.د. کەیهان زرار ڕاگریکۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، لەهەمان کاتدا دەستەی کارگێری گۆڤار تیشک خرایە سەر گۆڤارەکەو هەنگاوەکانی کارکردن و بەرەو پێش بردنی تێیدا.
دواتر لەلایەن پ.ی.د. کاروان وەسمان دەستەی کارگێری و بەرێوەبەری گۆڤاری پۆلیتەکنیک بەخێرهاتنی ئامادەبوان کرد و دواتر بیری ئامادەبووانی هێنایەوە کە پارساڵ لەم کاتەدا لە بەروای 5/3 هەر لەهەمان شوێن مەراسیمی ناساندنی گۆڤاری پۆلیتەکنیک ئەنجامدرا.
چەند داتایەکی گرنگی خستە بەردەستی ئامادەبووان، وە هۆکاری دەرئەنجامەکانی ئەو داتایانەشی ڕوون کردەوە ، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو دەیتایانە بۆ دەستەی کارگێری گۆڤار گرنگی زۆری هەیەو بۆ توێژەران زۆر گرنگترە کە توێژەران توێژینەوەکانیان لەکام گۆڤار بڵاوبکەنەوە و بۆچی ئەم گۆڤارە هەڵدەبژێرن.
دوای ساڵێکی تەواو لەدەست بەکاربوونی گۆڤاری پۆلیتەکنیک، چەند ڕاپۆرتێکیان نیشاندا کە ئەنجامی ئەمساڵی کارکردنی دەستەی کارگێڕی بوو تێیدا لە بەرەوپێش چوون و بەدواداچوونی گۆڤارەکە بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو کە زۆر گرنگ بوو بۆ دەستەی کارگێری و توێژەرانی ئامادەبوو، تا هەمووان بزانن گۆڤاری پۆلیتەکنیک زۆر بەهێزەو ئەگەر توێژەران توێژینەوەکانیان بڵاوبکەنەوە لەو گۆڤاره ئەوا لە هەموو سێکتەرە حکومیەکان و سێکتەری خوێندنی باڵاو لەسێکتەری ڕێکخراوە جیاجیاکان و سێکتەرە بازرگانیەکان توێژینەوە بڵاوکراوەکان دەبینرێت لە هەموو جیهان کە زیاتر لە 200 زانکۆو ئینستیوت لە زیاتر لە 91 وڵاتی جیهانی دەبینرێت. هەروەها تیشک خرایە سەر گۆڤاری پۆلیتەکنیک کە دەروازەیەکە بۆ هەڵسەنگێنەرانی ناوخۆ کە لە ڕێگایەوە دەتوانن ببن بە هەڵسەنگێنەری جیهانی.