ڕۆژانی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄٦،٥،٤ چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە ھاوکاری پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ کێشە کۆمەلاتیەکان ئەنجام درا. چاڵاکیەکی سێ ڕۆژەی بەناوی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام دا. لەم سێ ڕۆژەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان باس کرا. لە کۆتایی دا بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا زۆر سوپاسی ئامادەبووان و پەیمانگای ئامێزی کرد
راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر توێژینەوەیەکی زانستی بڵاودەکاتەوە
لەچوارچێوەی هەوڵە زانستییەکانی ستافی ئەکادیمی پەیمانگەکەمان بەڕێز راگری پەیمانگە (د. طالب محمد شريف) توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی:
(Learning Academic Vocabulary: Assessing the Theoretical Impact on the Learners of English in the KRG’s Middle Schools)
کە DOI هەیە لە گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
ئەمەش لینکی توێژینەوەکەیە
https://journals.epu.edu.iq/index.php/ptjhss/article/view/1037
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر#
بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری پەیمانگا لە ڕۆژانی(٢٩-٣٠/١/٢٠٢٣) بەشی تەکنەلۆجیایی نەوت /کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ لەپەیمانگاکەمان هەستان بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژە لەناو پەیمانگا بە ناونیشانی (گرنگی بەشی تەکنەلۆجیایی نەوت /کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ لە بازاری کاردا) .
شایانی باسە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا پێنچ سمیناری جیاوازو گرنگ پێشکەشکران لەلایەن هەریەک لە مامۆستایان:
د.ڕوشن عثمان علی
د. کۆچەر خسرۆ
د.بەرهەم عبداللە
م. کاروان ابوبکر
م. ڕەوەند دڵشاد
هەر یەکەیان بە ناونیشانی جیاواز بەشداربون. لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە دا بەتەواوی تیشک خرایە سەر گرنگی بەشەکە لە بازاڕی کاردا وە بەشداری کردنی خوێندکارانی دەرچوی بەشەکەیان کە لە ئێستا لە کۆمپانیا حوکمی و اهلیەکان خاوەن کاری خۆیانن و لەبواری خۆیاندا کار دەکەن وە شیکردنەوەی سودی بەشەکە بۆ داهاتوی خوێندکاران و شانسی دۆزینەوەی هەڵی کاریان لەڕێگای ئەوانەوە . شایانی باسە هەر لەو وۆرک شۆپەدا لەلایەن خوێندکارێکی دەرچوی بەشەکەوە کە لە ئیستا پلەی بەڕێوەری هەیە لە کۆمپانیا هەلی کار ڕاگەیەندرا بۆ چەند خوێندکارێک دەرچوی ئەو بەشەن کە بتوانن لەبواری خۆیاندا کاربکەن. لەکۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری پەیمانگا پێشکەش بە پێشکەش کارانی وۆرک شۆپەکە کرا.
ئەمڕۆ ڕیکەوتی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢ بەڕێز ( پ.د.ادریس محمد طاهر) ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێریان کرد. بە یاوەری بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگا ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە و تاقیگەی بەشە زانستیەکانی پەیمانگای بەسەر کردەوە.
ڕاگەیاندندنی
پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر
٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢