دووشەمە رێکەوتی ۲٠۲۳/۲/۱۳ بەسەرپەرشتی بەرێز ( پ.ی.د بۆتان مجید ئاسنگەر ) راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەئامادەبوانی بەڕێزان ( م. سالار احمد رسول ) سەرۆکی بەشی ICTE وە بەڕێز ( م . کۆڤان عمر ) بەرپرسی پرۆگرامەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی بەشداربونیان بەخشیە ژمارەیەک لە قوتابیانی بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن کە خولی IREX بەسەرکەوتوویی تەواو کرد
رۆژی دووشەمە رێکەوتی 13ـی شوباتی 2023 لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ پ.ی.د بۆتان مجید ئاسنگەر، بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا کۆڤان عمر حسن و سەرۆکی بەشی (ئای.سی.تی. ئی) مامۆستا سالار احمد رسول، بڕوانامەی بەشداربوون لە مەشقی هاوینەی ساڵی 2022 بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی.
مەشقەکە لە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تیایدا قوتابیانی بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن لە ژێر سەرپەرشتی رێکخراوی ئایرێکس مەشقەکەیان ئەنجامدابوو و لە لایەن رێکخراوی ناوبراوەوە بڕوانامەیان پێبەخشرا.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی 13ـی شوباتی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی لە مامۆستا دلاوەر بەڕێوەبەری ڕاهێنانی پیشەیی هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆمان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆکەمان و کردنەوەی خولی پەرەپێدانی پیشەیی بۆ دەرچوانی زانکۆمان و ئاشناکردنی قوتابیانمان بە (یاسای خانەنشین و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی).
هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا لە کۆبونەوەی داهاتووی نێوان زانکۆ و بەڕێوبەرایەتی راهێنانی پیشەیی هەولێر یاداشتی لەیەکگەیشتن واژوو بکرێت لە نێوان هەردوو لا بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی بۆ زیاتر هاوکاریکردنی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٢/١١ ، بەڕێز ( م.پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ و (م.ئازاد حسین امین ) سەرۆکی لێژنەی ئەزموونەکان ، هەڵسان بە بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی شێوازی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی کۆلێژەکەمان.